Foto: Jack Mikrut /TT

ئەندامبەخشی لە سوید هەر دێ و زۆرتر دەبێ

ڕێژەی ئەو سویدییانەی دەیانەوێ پاش مردن، ئەندامەکانی لەشیان ببەخشنەوە هەردێ و زیاتر دەبێ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا نیازی بەخشرانی ئەندامی لەش بەرچاوە، بەڵام بەرپرسانی ناوەندی ئەندامبەخشی دەڵێن لەوانەیە ئاڵوگۆڕ بە سەر ئەم ڕەوتەدا بێ. سەرۆکی ئەنجومەنی ئەندامبەخشی، هێیدی ستێنس‌میرن پێیوایە کە ئەم زێدەبوونە لەوانەیە بە هۆی ئاڵوگۆڕ لە مامەڵەی نەخۆشەوانی لەم بوارەدا هەبێ.

ـ" ئەم زێدەبوونە پێوەندیی بەوەوە هەیە کە کاری ئەندامبەخشی لە نەخۆشخانەکانی وڵاتدا لەچاو ڕابردوو بە شێوەیەکی سیستێماتیکتر دەکرێ. تۆڕی باشتر هەیە و گۆڕینەوەی زانیاریش لەنێوان یەکەکان و ناوەندی ئەندامبەخشیدا گەلێ باشتر بووە.

لە ساڵی ٢٠١٣دا ڕێژەی ئەندامبەخشان لە گشت وڵاتدا ١٥٠ کەس بوو و ئێستا زیاتر لە یەک و نیو میلیۆن هاووڵاتیی سویدی خۆیان بۆ بەخشینی ئەندامی لەشیان ناونووسکردووە. هێیدی ستێنس‌میرن دەڵێ ئەوانەی ناوی خۆیان بۆ ئەندامبەخشی نووسیوە کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر دەوروبەریان هەیە و دەتوانن هانیان بدەن ئەوانیش وابکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".