Foto: TT. Montage Sveriges Radio

کۆمۆنەکان نایانەوێ منداڵانی پەناخوازی بەتەنیاهاتوو ڕاگرن

لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆمۆنەکان دەکرا لێبڕاوبکرێن کە منداڵانی پەناخوازی بەتەنیاهاتوو وەربگرن کەچی ئەم یاسایە لەلایەن کۆمۆنی (Östra Göinge)وە رەخنەی لێگیراوە و دەڵێن دەزگای کۆچ ناتوانێ و مافی یاسایی نییە وەها کارێکیان بەسەردا فەرزبکات.

یووناس ریدبەری سەرۆکی کۆمۆنەکە دەڵێ:
ـ کاربەدەستی حوکوومەت ناتوانێ بێ و بڵێ "منداڵێک ئەوە لە یۆتێبۆری هەیە. دە ها تۆ بەرپرسی ئەو منداڵەیت!" بە گوێرەی یاسای خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان، کاتێ ئەو کارە دەکرێ کە کەسەکە بە شێوەی فیزیکی و بەلەش لەو کۆمۆنە بێ."

بەگوێرەی یاسایەکی دەزگای کۆچی سوید لە مانگی یانیڤەرییەوە کۆمۆنەکانی وڵات مەجبووردەکرێن منداڵانی پەناخوازی بەتەنیاهاتوو وەربگرن و تا ئێستا ١١٠ منداڵ بەم شێوەیە دراونەتە ٢١ کۆمۆن. ئەوەی کام کۆمۆن دەبێ بەرپرسیی منداڵە پەناخوازەکان بگرێتە ئەستۆی خراوەتە سەر شانی پشکنەرانی بواری لەشساغی و چاوەدێریی پزیشکیەوە کە بەمزووانە لەمبارەوە بڕیاردەدات.

دەزگای کۆچی سوید نایەوێ لەمبارەوە هیچ لیدوانێک بدات. لارش خەرنکڤیست سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیی نۆرشۆپینگ کە هاوکات لەلایەن حوکوومەتەوە ئەرکی ئەوەشی دراوەتێ کە کۆمۆنەکان هانبدات بۆ وەرگرتنی منداڵانی پەناخواز دەڵێ من لام وابوو کە ئەو یاساپەسندکراوە پێش بە هەرچەشنە کێشەیەک لەمبارەوە دەگرێ. بەتایبەت کاتێ دەوڵەت بە شێوەیەکی دادپەروەرانە هەموو ئیمکاناتی خۆی لەم پێیەدا بە سەر کۆمۆنەکاندا دەبەشێتەوە تا هەر هەموویان لەم کارە بەرپرس بن. کەچی کۆمۆنەکان وەک دەولەت بیرناکەنەوە و ئەوەش بەڕاستی ناخۆشە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".