Foto: Pontus Lundahl/TT

ئەو پارتییانەی لە شوێنی نادیارەوە پارەوەردەگربن نابێ یارمەتی بدرێن

ئەمڕۆ ئەندامانی کۆمیسیۆنی پەرلەمانیی دەستوور بەمەبەستی نووسینی ڕێسای نوێی پشتگیریی ئابووریی پارتییەکان کۆبوونەوە. بەپێی لێکدانەوەی ئەم کۆمیسیۆنە پشتگیریی دەوڵەتی دەبێ تەنیا بدرێتە ئەو پارتییە سیاسییانەی یارمەتیی سەرچاوەنەدیاریان وەرنەگرتووە. هەروەها پێشنیار دەکەن کە لە یەکی مانگی داهاتووەوە ئەم ڕێسایە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە هەر دوو هەڵبژاردنی ئەمساڵیشدا ڕەچاوبکرێ. زۆرینەی پارتییە سیاسییەکانی ناو ئەم کۆمیسیۆنە لەسەر ئەم ڕێسانوێیە هاودەنگن جگە لە دیموکراتە سویدییەکان کە دژدەرکەوتن.

کۆمیسیۆنی پەرلەمانیی دەستوور پشتگیری لەو پێشنیازەی حوکوومەتیش دەکا کە دەبێ ناونیشانی ئەو کەسەی زیاتر لە ٢٢ هەزار کرۆن یارمەتی دەداتە پارتییەکی سیاسی، بۆ ئاگاداریی خەڵک بڵاوبکرێتەوە. پارتییەکانیش هەموو ساڵێ ڕێژەی ئەو یارمەتییەی وەریانگرتووە بڵاوکەنەوە. لەم ناوەدا هیچ سنوورێک بۆ یارمەتیی سەرچاوەنەدیار دانەنراوە بەڵام بێت و پارەیەک لە شوێنکی نەناسەوە هات ئەوا دەبێ بدرێتە فۆندی گشتیی میرات. هەروەها ڕێدراوە کە پارەی یارمەتی بە شیوەی دەخیلە کۆبکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista