wêne: Carl Court/TT och Bertil Enevåg Ericson/TT. Montage: Sveriges Radio.

وەزیری ئابووری سوید لە کاتی سەردانکردنی بۆ ئوگاندا ڕەخنەگرە

4:02 min

وەزیری ئابووری سوید، ئاندێش بۆری یەکەم سیاسەتمەداری نێونەتەوەییە کە دوای یاسایێکی نوێ لە وڵاتی ئوگاندا، بە دژی هاوڕەگەزخوازان، سەردانی ئەم وڵاتە دەکات، کە پێش دۆخی ئێستا بەرنامی بۆ داڕێژرابوو. ئەم یاسایە لە لایەن چەندین وڵاتەوە ڕەخنەیەکی زۆری لێ گیراوە و بە پێی قسەکانی وەزیری ئابووری سوید، ئاندێش بۆری ئەگەر دۆخی هاوڕەگەزخوازان خراپتر بێت سوید سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئەم وڵاتە هەڵدەسەنگینێتەوە. 

بۆری دەڵی ئەگەر بێتو ستەمی هاوڕەگەزخوازان هەر زیاد بێ، ئەوا لە لایان سویدەوە دەخرێتە ژێر پرسیار.

مانگی دسێمبەر پەرلەمانی ولاتی ئوگاندا پێسنیارێکی پەسەند کرد کە بێ ئیستسنا دژی هاوڕەگەزخوازانە، کە دوێنێ لە لایان سەرۆکی ئەم وڵاتە، یووێری موسێڤێنی ئیمزا کرا. کەواتە هاوڕەگەزخوازی لە وڵاتی ئەگاندا تاوانە.  لەم یاسایەوە هاتووە کە ئەو کەسانەی کە بۆ یەکەم جار بە هۆی هاوڕەگەزخوازیی دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن، حکومی ١٤ ساڵ زیندانیان پێ دەدرێ. ئەو کەسانەی کە جاری یەکەمیان نییە و سزا دەدرێن، حوکمی ئەبەدیان دەدرێتێ.

پەسەندکردنی ئەم یاسایە لە لایەن چەندین وڵات ڕەخنەیەکی زۆری لێ گیراوە. بەتایبەتی لە لایەن ئەو وڵاتانەی کە هاوکاری ئابووری دەدەن بە ئوگاندا، پەسەندکردنی ئەم یاسایە ڕەخنەیەکی زۆری لێ گیراوە.

سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باڕاک ئۆباما ڕەخنەی لە سەرۆکی ئوگاندا، موسێڤێنی گرتووە و گوتوی پەسەندکردنی ئەم یاسایە کارتێکردنی خراپی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئوگاندا دەبێ. ولاتی دانمارک ڕایگەیاند کە هاوکاری ئابووری خۆی بۆ ئوگاندا، لەمەو بەدوا بۆ لایەنی دیکە دەنێرێ و وڵاتی نێرویژیش هەمان شتی ڕاگەیاند.

هەروەها وەزیری دەرەوەی بریتانیا ویلیام هەیگ ڕایگەیاند کە ئیعتیباری ئوگاندا، بە هۆی پەسەندکردنی ئەم یاسایە، لە پەیوەندییەکانی نێونەتەوەییدا خراپ دەبێ. بەڵام دوێنێ کە موسێڤێنی ئەم یاسایەی ئیمزا کرد، گوتی وڵاتانی دیکە نابێ دەخاڵەت لە پرسەکانی نێوخۆی ئوگاندا بکەن و ئەمە پێی دەڵێن ئیمپێریالیزمی کۆمەڵایەتی.

لە ناو هاوڕەگەزخوازان لە ئوگاندا پەسەندکردنی ئەم یاسایە بووە بە هۆی مەترسییەکی زیاتر. ڕۆژنامەوانی رادیۆی سوید، ستاففان سۆننینگ، لە ئوگاندایە و دوێنێ لەگەڵ چالاکوانی هاوڕەگەزخوازان، کاشا ژاکولین ناباگێسێرا دانیشت.

ناباگێسێرا دەڵێ ئەم یاسایە شەرعییەت بە نەفرەت دژی ئێمەی هاوڕەگەزخواز دەدات. خەڵک بە ئاشکرایی گوتویانە کە چاوەڕوانی ئەم یاسایەیان کردووە تاکوو بتووانن ئازارمان پێ بدەن.

کاشا ژاکولین ناباگێسێرا و گشت هاوڕەگەزخوازانی ئوگاندا بە هۆی مەترسی دووچاری توندوتیژی ناوێرن بە ئازادی بگەڕێن. ئەم یاسایە هاردوو هاوڕەگەزخوازانی ژن و پیاو دەگرێتەوە و بەشێکی دیکە لەم یاسایە هاموو خەڵکی ئوگاندا دەگرێتەوە. ئەو کەسانەی کە شکی هاوڕەگەزخوازییان لە کەسێکە و شکایەتی لێ ناکەن، بۆخۆیان دەتووانن سزا بدرین. ئەمەش بۆتە هۆی مەترسی زیاتر و کاشا ناباگێسێرا پێیوایە یاسای لەم شێوە دەگاتە وڵاتانی دیکەش.

ناباگێسێرا دەڵێ یاسای لەم بابەتە وەکوو ڤایرۆس لە وڵات بۆ وڵات بەربڵاو دەبیتەوە.

هاوکاریی ئابووری سوید بۆ ئوگاندا، کە ساڵانا دەگاتە ٢٠٠ میلیۆن کڕۆن و یەک سێهومی بۆ دەزگاکانی حکومەتیی ئوگاندایە. وەزیری ئابووری سوید ئاندێش بۆڕی دەڵێ بێگومان ئەم یاسایە قابیلی قبووڵکردن نییە. بەڵام دەبێ چاوەڕوان بین تاکوو بزانین لە پراکتیکدا ئەم یاسایە چ کارتێکردنێکی دەبێ. ئەگەر بێتو خەڵک بە هۆی ئەوەی کە هاوڕەگەزخوازن سزای ئەبەدیان پێ بدرێ، بێگوومان ئەمە لە ڕووانگەی سویدەوە قابیلی قبووڵ نییە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista