حوکمەتی سوید دەیەوێت شکات لە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بکات

حوکمەتی سوید لەپاش ئەوەی بۆی ڕوون بووەوە کە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەڕێکەوتننامەیەکی ژینگە پارێزی پێشلی دەکات دەوێت شکات لەو کۆمیسیۆنە لەلایی دادگای یەکێتی ئەورپا بکات.

وەزیری ژینگەی  سوید لێنا ئێک ڕوونی دەکاتەوە کە ڕێکەوتننامەکە  تایبەت بوو بە قەدەغەکردنی ئەو ماددە کیمیانیانەی کەلە چەندین بەرهەمدا بەکاردێن، بۆ نمونە لەکاتی دروستکردنی پێڵاو جل وبەرگدا وە هەروەها لە بەرهەمە ئەلیکترۆنیەکاندا بەکاردێن. 

-        لێنا ئێک دەڵێت، ئێمە لە ڕێگەی نامەیەکەوە ئەم بابەتە بۆ کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا برزدەکەینەوە کە بگەنە ئەو دەرئەنجامەی کەلە ڕێکەوتنامەیەکدا لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ئەو کۆمیسیۆنە لەسەری ڕێکەوتوون. ئەگەر بێت لە ماوەی ٢ مانگە نەگەنە هیچ دەرئەنجامێک ئەوا لە ڕوانگەی ژینگە پارێزیەوە ئەو بابەتە زۆرمەترستیدارە. لەبەر ئەوە ئێمە شکات لەسەر کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لەلایی دادگای یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدەین.

 حوکمەتی سوید دواخستی مەرجانەی کە تایبەتە بە وەستان یان قەدەغەکردنی ئەو ماددە مەترسیدارانەی کە لەکاتی بەرهەم هێنانی بەکاردێت دەخاتە ئەستۆیی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و دۆخەکە بە مەترسی دار لە قەڵەم دەدات. لەبەر ئەوەی کە چەندین ماددەی کیمیای بەکاردێن کە گاریگەری خراپی لە سەر هۆرمۆنەکانی مرۆڤ هەیە و پێی دەوترێت بیۆسیدەر.

 بۆ نمونە لەو ماددە دژە بەتکریایانەی کەلە پێڵاو جل و بەرگدا بەکاردێن بوونیان هەیە، هەروەها ئەو ماددە کیمییانە لە چەندین بەرهەمی تری بۆ نمونە وەک ئامێرە ئەکلێکترۆنیەکان و کەرستەی بینا سازیدا بەکاردێن. لە کاتری بەکاری هێنانی ئەو کەرەستەو جلوبەرگانەی کەهەڵگری ئەو ماددانەن و مرۆڤ بەکاریان دێنێت ئەوا کاریگەری زۆر لەسەر لەشی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت کاریگەری لەسەر ژنی زگپر و هەروەها ئەو منداڵەش کە لەزگی ئەو ژنەدایە دەبێیت، بەتایبەت ئەکەسانە توشیی هەستیاری یان حەساتیەت دەبن. 

جێگەی ئاماژەیە کە لەمانگی ١٢ یی ساڵی ڕابووردوودا دەبوایە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ئەو مەرجانەی کە پێوێستبوو بۆ قەدەغەکردنی ئەو ماددانە بخستایەتە بەردەست،  بەڵام ڕاسپاردەی کۆمیسیۆنی ژینگەی یەکێتی ئەوروپا ( یەنس پۆتۆسنیک ) ئەو بابەتی دواخست و بە حوکمەتی سویدی ڕاگەیاندوە کە ئەو چاوەرەوانی شیکاری دەرئەنجامەکانی ئەو پرۆسەیە دەکات.

لە هەمان کاتدا ئەو لایەنانەی کە پیشەسازی بە ماددە کیمیایەکانەوە دەکەن ڕەخنە لەو یاسایانە دەگرن کە ڕووبەڕووی چەندین کەرەستەی بەبەرهەم هاتوویی ئەوان دەبێتەوە.

لە پاش ئەوەی کە وڵاتی سوید بوو بەئەندامی یەکێتی ئەوروپا هەتاوەکو ئێستا ئەمە حەوتەمین جارە کە حوکمەتی سوید ناڕەزایی خۆیی سەبارەت بە ‌هەڵسووکەوتی یەکێتی ئەوروپا بگەیەنێتە دادگای یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش زۆر ئاسای نییە.

هەروەها جۆری ئەو ماددەنەی کە کاریگەریان لەسەر هۆرمۆنەکانی مرۆڤ هەیە لە چەن جۆرێکی  ئەو ماددانەی کە بۆ پاراستنی گوڵ و گیا بەکاردێن دۆزراونەتەوە.

بە ووتەی لێنا ئێک کە پرسێک تایبەت بێت بە تەنها جۆرێک ماددە ئاسانترە بەرەووپێشی بەریت و ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو ماددانە لە چەندین شتی ڕۆژانەدا بەکاردێن بۆیە گرنگە کە بەگشتی قەدەغەبکرێن.

-     لێنا ئێک دەڵێت، ئەو ماددانەی کە کاریگەرین لەسەر هۆرمۆنەکان هەیە بەگشتی خراپن. لەبەر ئەوە ئیمە لە ئستادا شکات لە کۆمیسیۆنەکە بەتایبەت لەسەر ئەم خاڵە دەکەین کە ڕێکەوتن نامەیکی ڕوونمان سەبارەت بە قەدەخەکردنی ئەوماددانیە کاریگەریان لە سەر ژینگەو مرۆڤ هەیە بەستووە، کە بەڵێندراوە ئەو ئەرکانەی پێویستە ئەنجام بدرێت و لە کاتی خۆیدا تەواو بکرێت، بەڵام  هیچ شتێک رووی نەداوە.

  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".