Gott om tiggare i Stockholms gatubild. Foto: Fredrik Sandberg /TT.

هیچ دەستەیەکی تاوانکار سواڵکەران کۆنترۆڵ ناکات

"هیچیان ناڵێن سوڵاکردن ڕێکخستنێکی دەستەی تاوانکارییە"
3:23 min

بۆ ماوەیەکی زۆرە باس لەوە دەکریت کە سواڵکەران لە لایان دەستەی تاوانکار مەجبوور دەکرێن سواڵ بکەن و دوایش پارەکەیان لێ دەستێنن. بەڵام بە پێی قسەکانی ڕێکخەری نەتەوەیی بێ خانومانیی، میکاێل ئانێفور هیچ بەڵگەیەک نییە نیشان بدات کە سواڵکردن لە لەیەن دەستی تاوانکار ڕێکخراوە. 

ئانێفور دەڵێ زۆر جار گوتراوە کە سواڵکردن تاوانکاریی ڕیکخراوە، کە لە لایەن دەستەی تاوانکاروە ڕێکخراوە و ئەوانەی سواڵ دەکەن ئەو پارەی کۆی دەکەنەوە لێیان دەستێندرێ. منیش لەگەڵ ڕێکخراوانی نابازرگانی لە تەواوی سوید، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵایەتی شارەوانییە گەورەکان و لەگەڵ پۆلیسی چەندین ناوچە دانیشتووم و قسەم کردووە و هیچیان ناڵێن سوڵاکردن ڕێکخستنێکی دەستەی تاوانکارییە.

لە سیپتێمبەری ساڵی ٢٠١١وە میکاێل ئانێفور ڕێکخەری نەتەوەیی بێ خانومانییە لە وەزارەتی کۆمەڵایەتیی و بۆ لەبەینبردنی بێخانومانیی کار دەکات. ئانێفور بە ڕادیۆی نێونەتەوەیی سوید دەڵێ زۆر کەس لەسەر ئەو باوەڕەن کە سواڵکردن لە لایان دەستەی تاوانکار ڕێکخراوە. بەڵام هاوکات هیچ بەڵگەیەک یان شتێکی تر نییە کە پشتیوانی ئەمە بکات.

بە پێی ئەو ئامارانەی ئانێفور لە لایەن ڕێکخراوانی نابازرگانیی وەریگرتووە، سواڵکەرێک لە مانگێکدا نێوان ١٥٠٠ تا ٢٠٠٠ کڕۆن کۆدەکاتەوە. پێشتر ئانێفور بۆخۆی دژی پارەدان بە سواڵکەران بوو، چوونکە سواڵکەرانی سوید لە لایان خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییەوە هاوکاریان دەکرێت. بەڵام ئەو سواڵکەرانەی کە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سواڵکردن دێن بۆ سوید  ناتوانن سود لە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی ئێمە وەربگرن. ئانێفور هەروەها باس دەکات کە ئێستا بە خۆشییەوە پارە بە سواڵکەران دەدات.

ئانێفور دەڵێ ئەوەی کە تازەیە ئەو هاووڵاتییانەی ئەوروپین، کە لە وڵاتانی دیکەوە دێن بۆ سوید، بۆ سواڵکردن. بەڵام کە ناتوانن سود لە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی ئێمە وەربگرن. بەڵکوو ئەوانە بەو پارەی کە لە ڕێگای سواڵکردن کۆی دەکەنەوە ژیانی خۆیان دەبەنە سەر.

ئانێفور هیچ ئامارێکی لەسەر ڕێژەی سواڵکەرانی دەرەوە، کە هاوولاتی ئەوروپین وهاتوون بۆ سوید، نییە. بەڵام ئەم کێشەیە تەنها لە وڵاتەکانیان دەتوانرێ چارەسەر بکرێت.

ئانێفور دەڵێ چارەسەرکردنی ئەم کێشە لەوەدایە کە کێشەکانی بنەڕەتی بدۆزینەوە و حەلیان بکەین. ئەو کێشانەش هەژاریی، هەڵاواردن و لە زۆر وڵات گەندەڵیە کە سەرچاوەی ئەم کێشەن. ئەگەر بمانهەوێ ئەو کێشانەی کە سواڵکردن و هەژاری بۆ خەڵک دروستدەکەن، حەل بکەین، دەبێ لە وڵاتەکانی خۆیان دەست پێبکەین. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".