Sidar Yigit . wêne: Nasser Sina / SR kurdiska

ئەم ئێوارەیە دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ستۆکهۆڵم دەستپێدەکات

سیدار ییگیت سەرۆکی فێستیڤاڵی فیلمی ستۆکهۆڵم
8:05 min

دوو ساڵ لەوەپێش چەند گەنجی دەستپێشخەری کورد، بیرۆکەی پێکهێنانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردییان لە ستۆکهۆڵم لەگەڵ یەکتر تاووتوێ کرد و ئەمڕۆ لە دووەمین خولی ئەم فێستیڤاڵەدا سی گەنجی خۆبەخشانە بۆ ئەم ئامانجە کاردەکەن. لە گوێن قسەی بەرپرسانی فێستیڤاڵەکە، ئۆگری بەم فێستیڤاڵە نەتەنیا هەر لەناو نزیکەی ئەو سەدهەزار کوردەی نیشتەجێی سویددا هەیە بەڵکوو گەلێ خەباتکاری کولتووری و فیلمکاری سویدیش ئۆگریی خۆیان نیشانداوە.

سەرۆکی ئەمساڵی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ستۆکهۆڵم، سیدار ییگیتە.

سینەمای کوردستان ڕێگەیەکی زۆر نەهەمواری بڕیوە و هەڵسان و کەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە. بەدەیان لەمپەری لە سەر ڕێ قوتکراوەتەوە و سەرکوت کراوە. دەرهێنەران و نووسەرانی فیلمیش ژیانێکی سەخت و نەخوازراویان ئەزمووە. تەنانەت ژیانیان هەڕەشەی لێکراوە. سەرەڕای ئەوەش لەم دوو دەیەی رابردوودا ئەم سینەمایە گووراوە، پێشکەوتنی فرەباشی بەخۆیەوە دیتووە و فیلمی فیلمسازانی کورد ئیدی گەلێ جار لە سەر پەردەی سینەما و شاشەی تلەڤزیۆنە جیهانییەکاندا پێشان دراون.

ئەوا لەمڕۆشەوە واتا ٢٧ی فێبرڤاری تا دووی مارس، دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە ستۆکهۆڵم لە سینەما سیتا دەستپێدەکات و بەرپرسانی ئەم فێستیڤاڵە خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیوە لەوەی کە دەتوانن زیاتر لە ٢٠ فیلمی کورت و درێژی سەرنجڕاکێش لە سەر ئەڤین و خەبات و خەم و شادیی کوردان پێشان بدەن.

ڕوونکردنەوە: 

ئەو سێ فیلمەی لەم وتووێژەدا لەگەڵ سیدار ییگیت باسیان لێوە کرا و ناویان نەهێنرا ئەمانە بوون:
شۆڕشی بێدەنگ (واتا The Silent Revolution) هی دەرهێنەران دەیڤید مێسێگەر و ئۆریۆل گراسیا
بەرلەوەی بەفر ببارێ (Before Snowfall) هی دەرهێنەر هیشام زەمان.
وە دڵسووتاو (Heart On Fire) هی دەرهێنەر بێری شەڵماشی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".