Foto: Leif R Jansson / SCANPIX

لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا گەنجان دڵنیانین دەنگ بەکام پارت بدەن

نزیکەی ٤٥٠٠٠٠ گەنجی سویدی ئەم ساڵ بۆ یەکام جار دەتواننن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سویدا دەنگ بدەن، بەڵام زۆربەی زۆری ئەو گەنجانە دڵنیا نین دەنگ بە کام لایەنی سیاسی لەو هەڵبژارنەدا بدەن. زێنەب یوسەفزەییی یەکێکە لەو گەنجە دەنگدەرانە.

-  زێنەب یوسەفزەییی دەڵێت، من دەمەوێت بەشداربم و بەپێی توانا گاریگەریم لە سەر گۆڕانکاریەکان هەبێت. لەبەر ئەوەی من بە شێکم لە کۆمەڵگا. لە هەمانکاتدا مرۆڤ بەو ئەرکە هەڵبسێت کە توانای بەسیدا هەیە بەرەوە ئەو ڕوانگەی بەرێت کە خۆی دەوێت.

 زێنەب یوسەفزەییی تەمەنی ٢٠ ساڵە و دانیشتوای شاری ستۆکهۆڵمە. ئەمساڵ یەکەم جارە کە مافی دەنگدانی هەیە.  زێنەب یوسەفزەییی دڵنیایە لەوەی کە دەنگدەدات، بەڵام هێشتا بڕیاریی نەداوە کە  دەنگ بە کام پارت دەدات.

 -     زێنەب یوسەفزەییی دەڵێت، لە ئێستادا بیرم لە زۆر لەوە نە کردۆتەوە کە دەنگ بە کام لایەن بدەم، بەڵام ئەو لایەنە دەبێت باش بێت بۆ کۆمەڵگەو ئەو بەڵێنانەی کە داویانە جێبەجێی بکەن.

جێگەی ئاماژەیە کە لەساڵی ٢٠٠٢ هەتاوەکو ئێستا ئەمە ئەکەم جارە کە ڕێژەی ئەو گەنجانەی کە مافی یەکەم جار دەنگدانیاین هەیە کەمبکات. نزیکەی لە % ٦ ڕیژەی دەنگەرانی گەنج تایبەت بە هەڵبژارنەکانی ئەمساڵی پەرلەمانی سوید کەمی کردووە.

 لەهەمانکاتدا رێژەی ئەو دەنگدەرانەی کە تەمەنیان لە سەروی ٦٥ ساڵەوەیە زیادیکردووە ، کە ئەوان لە % ٢٦ هەموو دەنگدارەن پێکدەهێنن. بەراورد بە ساڵ مەزنان ئەوا دەرکەوتوو کە گەنجان لە کاتی دەنگداندا زۆر دوو دڵن لەوەی کە دەنگ بە کام لایەن بدەن.

 لە دواین ڕاپرسی تایبەت بە دەنگداران کە بیرۆی ناوەندی  ئامار (Statistiska centralbyråns)  لە مانگی دەی ساڵی ڕابووردوودا ئەنجامی داوە  دەرکەوتووە کە نزیکەی تەنها، یەک لەسەر سێی ئەو گانجانەی کە تەمەنیان لە خواروی ٢٥ ساڵەوەیە وەڵمیانداوەتەوە کە لایەنگری کام پارت. ئەو ڕێژەیەش  لە نێوە کەسانی گەورە ساڵدا دوو هێندەیە.

 هێنریک ئێکێنگرێن ئۆسکەرشۆن پرۆفیسۆری زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی یۆتۆبۆری ڕوونی دەکاتەوە کە هەڵسوکەوتی گەنجان تایبەت بەگەنجان جیاوازە. 

-   هێنریک ئێکێنگرێن ئۆسکەرشۆن دەڵێت،  جوڵەو و هەڵسوڕان زۆر زیاترە لە نێو ئەم گرووپەدا بەراوەر بە گەورەساڵان  کە خۆیان یەکلایکردۆتەوە و رێچکەیەکی ئایدۆلۆژیان گرتووەو بڕیاریان داوە لەوە کە دەنگ بە کام لەیەنی سیاسی دەدەن.

یەکێکی تر لەو گەنجانەی کە مافی دەنگدانیان هەیە ڕوسانا ڕوتکڤیسە و ئەمە دووەم جارە کە ڕوسانا بەشداری هەڵبژارنەکانی پەرلەمانی سوید دەکات. ڕوسانا ڕوتکڤیسە روونی دەکاتەوە کە ئەمساڵ زانیاری زیاترە سەبارەت بەوەی کە دەنگ بە ژکام لایان بدات. 

-   ڕوسانا ڕوتکڤیسە دەڵێت، یەکەم جار هەر لەخۆمەوە  دەنگمدا و زۆر زانیاریم لە بواری سیاسەت لە سویددا نەبووە، بەڵام ئێستا کەمێکی تر زانیاریم هەیە و ئەگادارەم لەوەی کە دەنگ بەکام لایەن دەدەم. 

بێجگەلەوەی کە گەنجان لە دەنگداندا دڵنیانین، هەروەها لە ڕوانگەی ئاراستەوە زۆر هەسیارن بەراور بە ساڵمەزنان.هێنریک  ئێکێنگرێن  ئۆسکەرشۆن  ڕوونی دەکاتەوە کە ئەگەر پارتێکی سیاسی لە کاتی ڕاپرسیەکانی پێش هەڵبژارنەکاندا  بەروپێشەوە بڕوات، ئەوا دەرکەوتووە کە لە نێوگەنجاندا ئەو پارەتە زیاتر بەرەو پێشەوە دەڕوات.

  -     هێنریک ئێکێنگرێن ئۆسکەرشۆن دەڵێت،  کاتێک کە پارتێکی سیاسی لە کۆمەڵگەدا و لە ڕاپرسەیەکاندا بە قۆناخێکی دژواردا تێپەڕببێت، ئەوا لایەنگرانی ئەو لایەنە لە نێوگەنجاندایشدا زۆر کەم دەکات. بەڵام ئەگەر بۆ نمونە لە پارتی سویدیە دیموکراتەکان بڕوانین ئەوا ئەوان لە نێو گەنجاندا لایەنگرانیان لە ئێستادا زۆرزیادیکردووە. بەپێی ڕاپرسیەکانی ئێمە دەرکەوتووە کە پارتی سویدیە دیموکراتەکان لە ئیستادا لە % ٨ بەراورد بە دەنگدانی پێشوو لە نێو ئەو گەنجانەی کە بۆ یەکەم جار مافی دەنگدانیان هەیە زیادیانکرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".