Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industrilokal. Giftig rök sprider sig österut mot Giraffens köpcentrum. Alla som befinner sig i området bör bege sig därifrån. Boende i området uppmanas att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Kalmar.
(Publicerat idag kl 17.16)
.دەزگای کەشناسیی سوید هۆشیاری پلە سێی بەهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند

وتارەکەی سەرۆک وەزیران لەسەر ‌هێزەکانی بەرگری ڕخنەی لێگیرا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 3 mars 2014 kl 15.09
Foto: Henrik Montgomery/TT

جێگەی ئاماژەی کە سەرڕای جمووجوڵکرنیی هێزەکانی وڵاتی ڕوسیا و چونەناوەوە هێزەکانی ئەوڵاتە لە نیودورگەی کریمی وڵاتی ئۆکرانیا دۆخە ئاڵۆزتر بوو، بەڵام هێزەکانی بەرگری سوید لە ئێستادا هیچ گۆڕانکاری و هەڵوێستیکیان ئەنجام نەداوەو نەکەوتوونەتە هیچ حاڵەتێکی ئاماددە باشیەوە.  

 ئەمەش بەوتەی سەرۆک وزیرانی سوید فرێدرک ڕایندفێلت کارێکی ئاساییەو ڕوونی دەکاتەوە کە توندو تیژی نابێت بە توندووتیژی وەڵام بدرێتەوە.

-      ڤیلهێم ئاگرێل دەڵێت, شێوازی بیرکدنەوەی بەتەنها لە وتارەکە  کە وڵای سوید هیچ هەڵوێستێکی نەبێت جێگەی مەترسیە.  بەتایەبەت کە ئێمە لە هێزەکانی بەرگری بەهێز نەکەین و ئاماددەی خۆمان نیشان نەدەین. لەبەر ئەوەی کە وڵاتی سویدە دەوڵەتێکی بچوکەو مەترسیدارە کە بەو شێوازە بیربکاتەوە.

سەرڕای جمووجوڵکرنیی هێزەکانی وڵاتی ڕوسیا و چونەناوەوە هێزەکانی ئەوڵاتە لە نیودورگەی کریمی وڵاتی ئۆکرانیا دۆخە ئاڵۆزتر بوو، بەڵام جێگەی ئا ماژەیە هێزەکانی بەرگری سوید لە ئێستادا هیچ گۆڕانکاری و هەڵوێستیکیان ئەنجام نەداوەو نەکەوتوونەتە هیچ حاڵەتێکی ئاماددە باشیەوە.

 ئەمەش بەوتەی سەرۆک وزیرانی سوید فرێدرک ڕایندفێلت کە بە ڕادیۆی سوید بەشی هەواڵەکانی ئێکوتی ڕاگەیاندبوو  کارێکی ئاساییەو ڕوونی دەکاتەوە کە توندو تیژی نابێت بە توندووتیژی وەڵام بدرێتەوە.

 -     فرێدرک ڕایندفێلت دەڵێت,مێژوو نیشانی داووین کە نابێت وەڵامی توندوو تیژە لەکاتی دروستبوونی دۆخی نەگونجاودا بە توندوتیژی بدەینەوە. لەبەرامبەردا دەبێێت دۆخە ساربکەیتەوە.

بەڵام ئەم وتارەی فرێدرک ڕایندفێلت لەلایەن ڤیلهێم ئاگرێل توێژەری کاروباری هەواڵگری ڕووبەڕووی ڕەخنە بەووەو و ڤیلهێم ئاگرێل ئەو شێوازە وتارانە بە سیر باس دەکات. 

-    ڤیلهێم ئاگرێل دەڵێت: ئەوەی سەرۆک وەزیران دەیڵێت زۆر سەیرە لەبەر ئەوەی کە ئاماددەی هێزەکانی بەرگری سوید بۆ ئەوەی وڵات بپارێزن لە تەرازوویەکدا دانراوە و لە هەمان کاتدا هەڵسوکەوتی شەرخوازانەی هێزەکانی وڵاتی ڕوسیا بەرامبەر وڵاتی ئۆکرانیا لە تەرازوویەکی بەرامبەیدا دابنێیت

لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی سوید ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو لەو هەڵوێستەی وڵاتی ڕوسیا تێدەگات و لەبەر ئەوە کە بەشێکی دانیشتوانی ئەو نیوەدورگەیە بە ڕەگەز ڕووسین.

-    فرێدرک ڕایندفێلت دەڵێت: جێگەی تێگەیشتنە کە وڵاتی ڕوسیا هەڵوێستی دەبێت لەسەر ئەو مەترسیانەی کە لەسەر کەمینەی ڕووسیەکان کە لە نیوەدوورگەی کریمدا بوونیان هەیە و هەوڵی پاراستنیان بدات. بەڵام بەو شێوەی ئێستا نا، بەڵکو لە ڕیگەی گفتووگۆوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئەکرانیا دا ئەو کارە ئەنجام بدات.

لەپاش ئەوەی کە سەرۆکی پێشوی وڵاتی ئۆکرانیا یانکۆڤیچ بڕیاریدا کە مەیدانی ئازادی بە خۆپیشاندەران چۆڵبکات دۆخەکە ئاڵۆزتر بوو، لە کاتی چۆڵکردنی مەیدانی ئازادی لە ناو جەرگەی کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا توندو تیژی لە نێوان خۆپیشاندان و پۆلیسدا ڕوویدا و زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتی و پۆلیس گیانیان لەدەستدا. پاش ئەو ڕووداوە ئۆپۆزسیۆن دەسەڵاتی گرتەدەست وسەرۆکی وەزیرانی  وڵاتی ئۆکرانیا لە کارلابرا و هەڵهات و ئێستا لە وڵاتی ڕوسیایە. لە پاش ئەو ڕووداوانە وڵاتی ڕوسیا ‌هێزێکی بەرگری ڕەوانەی نیوەدوورگەی کریم لە ئۆکرانیا کرد. کە بەشێکی دانیشتوانی ئەو دنیوە دوورگە بەڕەگەز روسین. سەبارەت بەو هەڵوێستە لە جەندین لاوە هۆشیاری دراوەتە وڵاتی ڕوسیا بەڵام ئەو هێزانەی ڕوسیا لە ئێستادا لە نیوەدورگەی کریم جێگریکراون و کە ئەمەش مەترس گرژتربوونی لێدەکرێت . وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی سوید لەم کاتەدا بەوتەی ڤیلهێم ئاگرێل وێنەیەکی تری وڵاتی ڕوسیا جیهان دەگەیەنێت.

-        ڤیلهێم ئاگرێل دەڵێت:  وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی سوید لە ئێستادا جێگەی سەرسوڕمانە و مەترسیە، ئەوەی فرێدرک ڕایندفێلت دەیڵێت و ڕوونی دەکاتەوە کە شێوازی تێگەیشتنی وڵاتی ڕووسیا بەباش دەزانێت و کە ڕوسیەکان نیوەدوورگەی کریم مەترسیان لەسەرە و ئەوان داوای هاوکاریان لە وڵاتی ڕوسیا کردووە کە بیان پارێزێت.

-     لە کاتێکدا هەموو چاودێران و بڕیاردەران ئەمە بەشێوازێکی داگیرکاری لەلایەن وڵاتی روسیاوە لە قەڵام دەدەن. وڵاتی ڕوسیاش ئەمە بە هەل دەزانێت کە هێزەکانی خۆی لەو جێگەیە جێگیر بکات.

بەڵام لە بەرنامەی گوومۆرۆن سڤێریە یی تەلەڤیزیۆنی سویدا ئەمڕۆ فرێدرک ڕایندفێلت روونی کردەووە بە هیچ شێوەیەک نابێت سنوری وڵاتیکی دیکە بشکێندرێت و ئەوە بەشێکە لە یاسا گرنگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هاوسنوی دەبێت بپارێزێت. کە لەوتارەکەی مەبەستی تەنها کەمینەکان بووە کە بۆ هۆی ئەو دۆخەی ئێستاوە دەترسن.

هەر ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا خۆی ئەماددەکرد بۆ شەپۆلێکی کۆچبەران کە لەو دۆخە گرژەی وڵاتی ئۆکرانیاوە هەڵدێن ڕوولە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا دەکەن.

ڕاسپاردە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا تایبەت بە پرسی کۆچبەران سێسیلیا مالمستروێم  بە ڕادیۆی سوید بەشی هەواڵەکانی ئکۆتی ڕاگەیەند کە لە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا تایبەت دەبێت بە گفتوگۆکردن بۆ خۆ ئاماددەکردن کە لەکاتی هەر ڕوداوێکدا بتوانن هاوکاری ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ئۆکرانیاوە هەڵدێن بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".