Foto: AP Photo/Emilio Morenatti/TT.

گەنجە نەژادپەرستە سویدیەکان ڕوو لە ئۆکرانیا دەکەن

زیاتر لە ٢٠ گەنجی نەژاد پەرست و نازیستی سویدی لە وڵاتی سویدەوە بۆ بەشداریکردن لەو خۆپیشاندانەی کە لەلایەن نەژاد پەرستانی وڵاتی ئۆکرانیا ڕێکدەخرێت ڕوو لەو وڵاتە دەکەن.

 

دان ئڕیکسۆن لە پارتی سویدیەکان پارتێکی توندئاژۆیی ڕاستە ئەو گەشتانە بۆ ئۆکرانیا ڕێکدەخات. 

-    دان ئێریکسۆن دەڵێت، لەبەر ئەوەی کە هاوڕیکانمان بەتایبەت ئەوانەی کە لە سڤوبودا نیشتەجێن و پیشتر پەیوەندی بەهێزمان هەبووە و هامان ئایدیای ئێمە، واتە بیری ناسیۆنالیستیان هەبووە بەگشتی لە خۆپیشاندان و شۆڕشەکادا بەشدراوبوون.

 لەبەر ئێمە بەپێی توانای خۆمان لە سویدەوە دەمانەوەێت پیشگیرایان لە وڵاتی ئۆکرانیا لێبکەین. ئەوەش بەلای ئێمەوە زۆرباشەوە بەگشتی و بەتایبەت بۆ سڤوبودا، لەهەمان کاتدا ئەما پاڵپشتێکی بە‌‌هێزە بۆ هەموو لایەنگرانی ناسیۆنالیستیان لە ێکێتی ئەوروپادا.

دان ئێریکسۆن ئەوشی خستەڕوو کە ئەوان واتە پارتی سویدیەکان کە پارتێکی توندئاژۆیی ڕاستن، یەکێێن لەو لایەنەنەی کە دامەزرێنەری ئەو مەڵپەڕەن و هاوکاری ئەو سویدیە نەژاد پەرستانە دەکەن کە بەخواستی خۆیان دەیانەوێت بەشداری ئەوەی ئەوان پێ دەڵێن- شۆڕشەکەی وڵاتی ئۆکرانیادا بکەن.

لەهەمان کاتدا دوو کەسی نەژاد پەرست ونازیست  کەلایەنگرتی ئەو دووپارتەی کە بەتوندئاژۆترین ڕاست  ناسراون واتە پارتی سویدیەکان و هەوەها بەریی سۆسیالیست ناسیۆنالیستەکان بەتەیبەت ئەو مەڵپەڕەیان دامەزراندووە. بەرەی ناسیۆنالیستەکان و نازیستە نوێیەکان لە پاش هاڵهاتنی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤیکتۆن یانکۆڤیچ  گاریگەریەکی زۆریان لەسەر سیاسەرت وڵارتی ئۆکرانیا  لەئێستادا هەیە.

هەروەها پاری دژەجوو کە ئەوانیش بەتوندئاژۆترین ڕاست لە وڵاتی ئۆکرانیا دادەنرێن پۆستی بەرزیان لە سڤوبودا دا وەرگرتووە، بۆنمونە جێگری سەۆک وەزیران و بەڕێوەباری سەراسەری پارێزەری گشتی

بە وتەی دان ئێریکسۆنی ئەندامی پارتە سویدیەکان رۆژی هەینی سێ کەسی سویدی لە کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا ئاماددەبوون و لە ئێستاشدا شەشکەسی دیکە بۆ کیڤ بەڕێگەوەن. هەرو کۆمەڵەی گەنجانی نۆردیسکا ئونگدوم (گەنجانی باکور) بەدەیان چالاکەوانیان لە وڵاتی ئۆکرانیایەوە پشتگیری لە  نەژاد پەرسەتیەکان و لایەنە توندئاژۆە ڕاستەکان دەکەن.

یەکێک لەو کەسانە فرێدریک هاگ بێریە کە ئەمە دووەم جارە لە کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا بەشداری دەکات و وتار بۆ لایەن  توندئاژۆیی ڕاستەکان خوێندۆتەوە. لە وتارەکانیدا هاگبێری ئاماژەی خستوتە سەر ئەوەی کە ئەگەر شۆشکێک سەرکەوتوو نەبێت ئەوە بە ئارستەی وڵاتی سویدا دەڕوات. فرێدریک هاگبێرڕوونی دەکاتەوە کە کۆتای هاتنی ئەو شۆرشانە پەیوەندی بە کراوەی ئەو سیاسەتەوە یە کە بە پەنابەران و هاوڕەگەزخوازان تایبەتە.

-      فرێدریک هاگبێر دەڵێت، ئێمە لە ڕاستیدا بۆ ئەوە  لێرە ئەماندەین کە پەیوەندەی لەگەڵ کەسانی سڤوبودەدا و هەروەها بەرە ڕاسەکاندا ببەستین.لە ئێستادا هیچ هاوکاریەک لە نێوانماندا نیە بەڵام چاومان بە نوێنەرەکانیان دەکەوێت. منیش لە ئێستادا نوێنەرم و بەدەیان چالاکەوان لەگەڵمدا لێرە ئاماددەن. بێگومان ئێمە ئەورەپایی بەناسنامەی خۆمان دەزانین و بەتایبەت لە ئێستادا کە برایەتی خەڵک هەستاوەتەوەی بەرەوە پێشەوەدەچیت، بەدڵنیایەوە ئێمەش دەمانەوێت هاوکاری و پشگیریان لێبکەین.

 جێگەی ئاماژەیە کە فرێدریک هاگبێر سەربازە لە هێزەکانی بەرگری سوید، بەڵام لەپاش ئەوەی کە کۆمیتەی هیزەکانی بەرگی بەفیلم بینیوانە کە فرێدریک هاگبێر وتاری نەژادپەرستی لە ئۆکرانیا دەخوێنێتەوە بڕیاریاندا کە لە ئەرکی سەربازی دوریبخەنەوە. لەبەر ئەوەی کە ئەو جۆرە وتارەنە گاریگەری لەسەر متمانەی هێزەکانی بەرگری دەبێت.

 لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لایەنگرانی توندئاژۆیی ڕاستەکان کە لە کیڤ ئاماددەن بڵاویانکردۆتەوە کە ئەوان هەڵدەستن بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی  لایەن توندئاژۆیی ڕاستەکانی ئۆکرانیا پیان دەپێرن، کە ئەمە گروپێکن کە لە چدنین لایەنی گروپێکی ناسیۆنالیستی پێکدێن کە لەسەرەتای گرژیوو ئاڵۆزیەکانی ئۆکرانیاوە دامەزراون.

پێر ئاندێرش مێژووناس لە بواری ئایدییای ناسیۆنالیسم لە ئەوروپا و بەتاتیەبەت لە ئۆکرانیا لە ئێستادا، گرووپە ناسیۆنالیستەکانی ئۆکرانیا بە بێبناخەو تێکهەڵکێش ناودەبات. 

-     ێر ئاندێرش دەڵێت، بەرەی ڕاستەکان ئەو وڵاتە  لە ڕسیدا زۆرزەحمەتە پێناسە بکرێن لەبەر ئەوی لە تێکەلەیەکن لە هەموو ڕیکخراوانەی کە ڕەگێکی راستیان تێدایە. ئەوەی جێگەی سەرنجە هەموویان دمووچاویان شاردۆتەوە هەڵگری ئەو ئاڵا سور و ڕەشەی کە سیمبولی ڕێکخراوە ناسیۆنالیستیەکانی ئۆکرانیا و لایەنە توندئاژۆیی ڕاستەکانە لە کاتی شەڕکانی ناوەڕاستدا هەڵیان دەگرت.

بەرەکانی توندئاژۆیی ڕاستەکانی سوید بەنگوازیان بەشێوەی (ئارەزومەندانی ئۆکرانیا) کردووە، کە ڕوونیان کردۆتەوە وەک هاوکاری خەڵکی کردن، بەڵام جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە لەکاتی خۆپاراستندا دەتوانن توندوتیژی بەکار بهێنن

ئالێکس بێنگتسسۆن بەڕێوەبەری گشتی گۆڤاری ئێکسپۆ، کە کۆڤارێکی دژە نازیستە، ئەو پێی وایە کە ئەو سویدیانە دەچن بۆ ئۆکرانیا بۆ تانها توندوتیژی دەست وەشاندن ڕوولەێدەکەن. 

-    ئالێکس بێنگتسسۆن دەڵێت، پێویستە کە لای مرۆڤ ئاشکردابێت کە چەندین لەو کەسانەی کە ڕەیان لە ئۆکرانیا کردووە بۆ توندوو تیژی دەچنە ئۆکرانیا. ئەو مرۆڤانە تەنها بڕویان بەشەر هەیە. بۆ نمونە لە نێوانیاندا کەسانێکی تێدایە کە لە کاتی گرژیاکانی وڵاتی یۆناندا پشتگیریان لە گەیلینگ گرینینگ دەکرد، بەڵام ئەوەی کە چیگەی ئاژەیەو ئێمە لێی ئاگادارین چەندکاسیێکی تێدایە کە ئاماددەبوون ڕوو وڵاتی سوریا بکەن بۆ پشگیریکردن لە ڕژێمی ئەسەدوو مانەوەی ئەو ڕژێمەو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".