هاوڵاتیەک گومانی توشبونی نەخۆشی ئێبولای لێدەکرا

4:22 min

گومان دەکرێت هاوڵاتیەک  تۆشی ڤایرۆز ئێبولا بووبێت. ئەمەش یەکەم کەسە لەسویدا کە بەو شێوەیە پشکنینی پزیشکی تایبەت بەنەخۆشی ئێبوڵای لەسویدا لەسەر ئەنجامدەدرێت.

 -      ئاندێرش تێنگنێل دەڵێت. چەند پرسیارێک لێرەدا دروست دەبێت. ئەوەش چەند هۆکارێکی جیاوازی هەیە.  هەتاوەکو ئێستا دەرئەنجامی هیچ پشکنینێک نیشانی نەداوە کە توشبوهەبێت و هەمیشە گومان لەسەر توشبوان کەمبووە.  گومانی لێرەدا لەسەر بڵاوبوونەوە ئە نەخۆشیە زۆر کەمە، بەهەمان شێوە لە هەموو ئەوروپادا هەروایە. 

لە دوێنێوە گومان دەکرێت هاوڵاتیەک  تۆشی ڤایرۆز ئێبولا بووبێت. ئەمەش یەکەم کەسە بووە لەسویدا کە بەو شێوەیە پشکنینی پزیشکی تایبەت بەنەخۆشی ئێبوڵای لەسویدا لەسەر ئەنجامدەدرێت.  ئەو هاوڵاتیە خۆی پەیوەندی بەنەخۆشخانەی کارۆلینسکا لە شاری ستۆکهۆڵم کرد و لەپاش گومان لەسەری هەر لەهەمان نەخۆشخانەدا گۆشەگیرکراوە. ئینستێتووتی تەندروستی هاوڵاتیان تیشک دەخەنە سەر ئەوەی کە ئەمە یەکەم جار نیە هاوڵاتیان پشکنین لەسەر توشبون بە فایرۆسی ئێبولا بکەن. بەڵکو بەردەوام دوودڵی هەیە.هەر ئەمڕۆ چاوەڕوان دەکرا دەرئەنجامی پشکنینی سەبارەت بە کەسەی کە گومانی لەسەر بڵاو بکرێتەوە.

ئاندێرش تێبنگنێل پسپۆڕی پەتایە لە ئینستێتووتی تەندروستی هاوڵاتیان. سەبارەت بەو پرسیارە، سەرەڕای ئەوەی کە هەتاوەکو ئێستا هیچ نیشانەیەکی بڵاوبوونەوەی کە نەخۆشی ئێبولا لە سویدا تۆمارابێت ، بەڵام هاوڵاتیان پشکنین ئەنجام دەدن. ئەمە پەیوەندی بەچیەوە هەیە؟

 -      ئاندێرش تێبنگنێل دەڵێت. ئەو شتێک نیە کە ئێمە زانیاری لەسەر بڵاو بکەینەوە، بەڵکو لە چوارچێوەی کارەکانماندایەوە ئەنجامی دەدەین.  ئێمە ئەم پشکنینانە لە کاتی جۆراوجۆردا ئەنجام دەدەین، بەڵکو پێش ئەوەیش ئەو نەخۆشیە لە ئەفەریقا بڵاوببێتەوە ئێمە ئەو پشکنینانەمان ئەنجام داوە. بەتایبەت لەبەر ئەوەی کە دڵنیابین. نەوەک لەناکاو توشبو بەم نەخۆشیە سەر هەڵدات.

تایی ئێبولا، لە ڤایرۆسی ئێبولاوە مرۆڤ توشی ئەو نەخۆشیە دەبێت. ئەو ڤایرۆسە یەکەم جار ساڵی ١٩٧٦ لە ڕووباری ئێبوڵا لە وڵاتی کۆنگۆوە بڵاوبووەوە. مرۆڤ بە هۆیی چەن ڤایرۆسێکی دژەیەکتر توشی نەخۆشی ئێبولا دەبێت.  کاتێکیش کە مرۆڤ توش دەبێت، تا وەردگرێت. لە ڕێگەی ئەو تایەوە ڤایرۆسەکان کاریگەریان لەسەر دەمارەکانی خوێن دەبێت. خانەکانی خوێن لەو کاتەدا پاستانێکی گەورەپەیدا دەکەن. لەپاش ئەو پەستانە، دەمارەکانی خوێن لە ڕێگەی  کونی خوێنەوەی لەشەوە، لەش خوێن دەردەکات. ئەو کات ئاستی ڕێژەی خوێن لە لەشی  مرۆڤدا کەم دەکات و ئەو توشبوە ڕووبەڕوی مەرگ دەکاتەوە. یەکێک لەهۆکارە گەورەکانی توشبون بەم نەخۆشیە لەڕێگەی تەڕای لەشەوە لە نێوان مرۆڤەکاندا دگوازرێتەوە.

نیشانەکانی توشبون بەم نەخۆشیە بریتین لە: تای بەرز، سکچون و ڕشاندنەوە، بەزحمەت هەناسەدان و دانانیخوێنی ڕێخۆڵەکان.

کەمێک پێش ئێستا پارێزگای ستۆکهۆڵم ڕایگەیاند ئەو کەسەی کە گومانی توشبوونی بە ڤایرۆسی ئێبولای لەسەربوو، توشبوی نەخۆشی ئێبولا نیە و ئەو گومانانە نەماون.  هۆکاری دروستبوونی گومانەکان لەسەر ئەو کەسە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەو کەسە سەردانی چەند وڵاتێکی ئەفەریقای کردبوو هەروەها تای ئیچگار بەرزی هەبووە. بەڵام ئاندێرش تێنگنێل ڕوونی دەکاتەوە کە ئەوان لە حاڵەتی ئاماددە باشیدان.

 -      ئاندێرش تێنگنێل دەڵێت. بە بڕوای من ئێستا ئێمە لە حاڵەتی ئاماددە باشیداین، بەتایبەت لەکاتێکدا کە حاتێک هاتە ئاراوە.  هەرچەدنە مەترسی توشبونەکا کەمە، بەڵام هەر بۆ دڵنیای زۆرباش کە ئاماددە بیت.