ئاڵوگۆری دێ ئێن ئا لەنێو وڵاتاندا دەرئەنجامی باشی هەبووە

4:25 min

پۆلیسی گشتی سوید لەگەڵ هەریەک لە وڵاتانی فینلاندا و هۆڵاندادا ڕێککەوتووە کە لە ڕێگەی گۆرینەوە دەرئەنجامی پشکنینی  دێ ئێن ئا وە کەسانی تاوانبار بدۆزنەوە.

 لەئەمڕۆدا ئەو هەنگاوە دەرئەنجامی باشی هەبووە.  ئێڤا ڤێتبۆری پۆلیسی لێکۆڵەروە لە بەشی تەکنیکی هەرێمی ستۆکهۆڵم. ئەو سەبارەت بەم بابەتە ڕەخنە لە خۆگرە.

- ئێڤا ڤێتبۆری دەڵێت. بەبڕوای من ئەگەر ئێمە بمانەوێت باشتربین لە ڕووی گۆڕنیەوەی بەڵگەوە باشتربین، ئەوا دەتوانین کەسانی تاوان لێکراو کە ئەوانیش بەشێکن لە بەڵگەکانی  جێگەی تاوانکاریەکە بەکاربهێنین، لەو ڕێگەیەوە دەتاوانین ڕێژەیەکی زیاتر لە تاوانباران بدۆزینەوە.

لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە پێداگیری لەوە دەکرێت کە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دەستدرێژی سێکسیدا زۆر گرنگە کە بەڵگەکان لە نێو دەزگا بەرپرسەکانی وڵاتاندا بڵاوبکرێتەوە. پۆلیسی گشتی سوید لەپاش ئەو ڕێکەوتنە کە لەگەڵ وڵاتانی فینلاند و هۆڵاندا ئەنجامیداوە بۆ گۆڕێنەوەی دەرئەنجامی پشکنینی دێ ئێن ئا دەستکەوتی باشی هەبووە. بە سەدان تاوانکار توانراوە بە هۆی هاوکاری نێوان ئەو وڵاتانەدا بدۆزرێنەوە.  لە ئێستادا و بۆ یەکەم جار تاوانبارێک تواندرا لەپاش ئاڵوگۆڕکردنی پشکنینی دێ ئێن ئا لە نێوانی ئەو سێ وڵاتەدا، ڕووبەڕوو دادگا بکرێتەوە و سزای خۆی وەربگرێت. ئەویش تاوانبارێک بوو کە هەستابوو بە ئەنجامدانی تاوانی دەستدێژی سێکسی. سەرڕای بەڵگەی دێ ئێن ئا، ئەو تاوانبارە کە لەسەر ئەو تاوانە لێی وەرگیرابوو، پۆلیسی فینلەندا ناوی ئەو تاوانبارەی بە پۆلیس سوید ڕاگەیاندبوو ، لەبەر ئەوەی ئەو تابوانبارە هاستابوو بە ئەنجامی هەمان تاوان لە وڵاتی سویدا. 

 ئەو تاوانکارە لەلای پۆلیسی فینلەدا دەستبەسەرە، لەهەمانکاتدا پۆلیسی وڵاتی فینلەندا دەیتوانی ئەو تاوانبارە ڕادەستی وڵاتی سویدی بکات، بەڵام لە وڵاتی فینلەندا سزای هەمان تاوانی بەسەردا دەسەپێندرێت. هەتاوەکو ئێستا وڵاتی سوید لە لە دۆزینەوەی ٢٠٦ ناوی تاوانباران هاوکاری کراوە و ناوی ئەو تاوانبارانەی لە ڕێگەی پشکنی دێ ئێن ئا وە دەست کەوتووە ، بۆنمونە لە ڕێگەی پشکنینی خوێن، لیک و ئاوی پیاو ( سپێرم) ەوە دۆزراونەتەوە. ئێڤا ڤێتبۆری  پۆلیسی لێکۆڵەروە لە بەشی تەکنیکی هەرێمی ستۆکهۆڵم ، ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە پشکنینی دێ ئێن ئا گرنگیەکی زۆر لە ئاشکراکردنی ئەو تاوانانەدا هەیە،  بەڵام ڕەخنە لە خۆگرە، لەبەر ئەوەی کە پۆلیسی سوید کەم تەرخەمە لە ناردنی ئەو بەڵگانەی کە لە ڕێگەی ئەو تاقیکردنەوانەوە بەدەستیان هێناوە بۆ وڵاتانی دیکە، بەتایبەت لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دەست درێژی سیكسیدا. 

هاوکاری نێوان وڵاتی سوید و فینلەندا بەتایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوی تاواندا، وڵاتی فینلاند توانیوەیەتی سوودێکی گەورە لە هاوکاریە ببینێت.  هەر لەبەر ئەو هۆکارە بەڕێوەبەری پرۆژی تۆمارکردنی دێ ئێن ئا لە پۆلیسی دژە تاوانکاری گشی فینلەندا. 

 ئولا مانسیکا ئانونێن جەخت لەسەر باشی دەرئەنجامی ئەوە هاوکاریە دەکاتەوە کە  لەو ڕێگەیەوە پۆلیسی فینلەندا توانیویەتی زیاتر لە ٢٠ ناوی تاوانکار بەهاوکاری وڵاتی سوید بدۆزێتەوە کە ئەنجامدەری تاوانی گەورەن.ئولا مانسیکا ئانونێن تیشک دەخاتە سەر یەکێک لەو تاونبارانەی کە لە ڕێگەی هاوکری نێوان ئەو دوو وڵاتەوە توندراوە دەسگیر بکرێت.

-      ئولا مانسیکا ئانونێن دەڵێت. ئەو کەسە نەناسراوە سەرەتا لەوڵاتی هۆڵەندا بووە، پاشان لە وڵاتی نەمسا و ئێستاش لە وڵاتی فینلەندایە. سوپاس بۆ بەشی تۆماری دێ ئێن ئایی وڵاتی سوید کە توانیمان بە هاوکاری ئەوان زانیاریمان دەستبکەوێت.  لە ئێستادا پرۆسەی بەدوا گەڕان بەدوای ئەو کەسەدا دەستیپێکردووە.