بۆچوونی سەرۆک پارتەکان لەسەر ناو تۆمارکردنی ڕۆمەنییەکان جیاوازە

6:32 min

لەکۆتایی ساڵی ڕابردوودا کۆمیتەی پارێزگاری لە هەرێمی تاکەکەسی تۆمارکردنی ناوی ڕۆمەنیەکان یان قەرەچەکانی لەلایەن پۆلیسی سکۆنێوە ئاشکرا کرد.

لە پاشان دەرکەوت کە تۆمارکردنی ناوی ڕۆمەنیەکان نایاسایی بوو، بەڵام هەتاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەرئەنجامی ئەو کارە نایاساییەی لەسەر سەر نەکەوتووە. ئۆسا ڕۆمسۆن هاوسەرۆکی پارتی ژینگە داوایی توندکردنەوەی یاسا دەکات.

-        ئۆسا رۆمسۆن دەڵێت: ئێمە دەبێت ئەم یاسایە توندتر و ڕوون تر بکەینەوە لەبەر ئەوەی لایەنە بەرپرسیارەکان بتوانن بەکردار داواکاریەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن. ئەگەر مەرج لەسەر فەرمانگە بەرپرسەکان دانەنرێت ئەوا گومانی دووبارە بوونەوەی هەمان کار هەیە.

جێگەی ئاماژەیە  دوابەدوای ئاشکرابوونی ناو تۆمار کردنەکەوە پۆلیسی سۆنی هەستا بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بەرپرسانی ئەو کارە نایاسایە لە پۆلیسی سکۆنی ئاشکرا بکات. بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا لێکۆڵینەوەکانی پۆلی سکۆنێ کە دەستیپێکرد بوو هەڵوەشانەوە، بەوتەی پارێزەری گشتی نەتواندراوەی کەسی بەرپرس ئاشکرا بکرێت و لەو کاتەشدا ناتواندرێت تەنها چەند کارمەندێک ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە. لەهەمان کاتدا چەند بەڕێوەبەرێک لە پۆلیسی سکۆنێ ئەو بەر پرسیاریێتەیان لە نێوانیاندا بەشکردبوو.

 لە نێو کارمەندانی بەشی ڕۆمەنی ڕادیۆی سویدا ناوی چەند کارمەندێکیان لای پۆلیسی سکۆنێ تۆمار کراون، بەڵام ئەوانیش هەتاوەکو ئێستا وەڵامیان لەسەر ئەوە وەرنەگرتۆتەووە کە کێ بەرپرسیارە. لە ڕوانگەی بۆچوونەکانی ئەو کارمەندانەوە ئەمە کاڵتەپێکردن و سوکایەتیە کە کەس دەرئەنجامی ئەو کارە نایاسایە وەرناگرێت. لەبەر ئەوە ئۆسا ڕۆمسۆنی هاوسەرۆکی پارتی ژینگە کە بە وتەبێژیش ناو دەبرێت و سەرۆک پارتی چەپی یوناس خوێستێت دەیانەوێت بەو یاسایەدا بچنەوە. لەبەر ئەوەی مەرج لەسەر فەرمانگەی بەرپرسیار دابنرێت کە جارێکی دیکە ئەم کارە بەهەڵە ئەنجام نەدرێت و یاسا پێشێل نەکرێت.  هەر سەبارەت بە توندکردنەوە و گۆڕانکاری لە یاسایەدا سەرۆک پارتی چەپ یوناس خوێستێد ڕوونی دەکاتەوە کە دەبێت توێژینەوەی زیاتر لەسەر ئەو یاسایە ئەنجام بدرێت. 

-    یوناس خوێستێد دەڵێت: لە ئێستادا لەوە  دڵنیانیم کە چۆن ئەم یاسایە توند بکرێتەوە، بەڵام بەخۆشیەوە دەمەوێت گوێبیست و ئاگادارم. بەبڕوای من ئەم تاوانە ناوزڕانێکی گەورەیە و جێگەی دڵگرانیە، لەبەر ئەوەی شێوازێک لە بیرۆکەی نەژاد پەرستی لەخۆ دەگرێت. 

هەروەها سەرۆک پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید  ستێڤان لوێڤێن هیچ هۆکارێک نابینێتەوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە یاسادا بکات، لەبەر ئەوە بەپێی هەمان یاسای ئەمڕۆ پۆلیس ماڤی ئەوەی نیە کە هاوڵاتی لە ڕوانگەی نەتەوەیەوە، واتە پاشخانی چ وڵاتێکی دیکەی هەیە ناوی تۆمار بکرێت و ڕوونی کردەووە کە دبێت ڕێز لە بڕیاری دادوەری بگیرێت. لەهەمان کاتدا بەلای ستێڤان لوێڤێنەوە سەیرە کە هەتاوەکو ئێستا کەس لەسەر ئەو کارە نایاساییە  کەس ڕووبەڕوی دادگا نەکراوەتەوە.

 -   ستێڤان لوێڤێن دەڵێت. زۆر سەیرە کە ناو تۆمار کردنێک ڕێکخراوە. بەڵام ئەگەر دادگا پیاچوونەوەی لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدابێت و کەسی بەرپرسی بۆ ئاشکرا نەبووبێت. ئەوا دەبێت ڕیز لەو بڕیارە دادگا بگیرێت  کە بەپێی سیستەمی یاسا بڕیاری لەسەر دراوە. 

هاوبڕوای ستێڤان لوێڤێن، سەرۆک پارتی مۆدێراتی سوید ، فرێدریک ڕایند فێڵدە، کە ئەوش بە پێویستی نازانێت  یاسا لەم بوارەدا گۆڕانکاری بەسەردا بێت.  لەبەرمبەردا و لە نێو هاوپەیمانی ڕاستەکاندا بۆچوونی جیاواز هەیە کە پێچوانەی بیرۆکەی فرێدریک ڕایندفێلتدە ، ئەویش سەرۆک پارتی دیموکراتە مەسیحییەکانە کە سەرۆک پارتی دیموکراتە مەسیحییەکان هەمان بۆچوونی پارتی ژینگەو پارتی چەپی هەیە و بەباشی دەزانێت کە پیاچوونەو لە یاساکانی تایبەت بەم بابەتەدا بکرێتەوە و مەرج لەسەر فەرمانگە بەرپرسەکان لەکاتی ڕووداوی هاوشێوەدا دەبنرێت.  پارتی لیبراڵی گەڵ هەتاوەکو ئێستا لەم پرسەدا خۆی یەکلای نەکردۆتەوە.  بەڵام پاتی ناوەڕاست  بەڕوونی دەڵێت کە یاساکانی ئەمڕۆ پێویستی بە گۆڕانکاری نیە.

 ئانی لوێڤ سەرۆک پارتی ناوەڕاستە. 

-        ئانی لوێڤ دەڵێت. نەخێر پێویست نەکات. لەبەر ئەوەی پەپێی یاسای ئەمڕۆ دەتواندرێت ئەو پۆلیسەی کە هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی هەڵە لەسەر کار دوتاندرێت بەو یاسایەی کە ئەمڕۆ لە ئارادایە سزابدرێت.  

لەبەرامبەردا پارتی دیموکراتە سویدیەکان پشگیری لە هەڵوێستی پۆلیس لەم کارەدا دەکەن و ئاماژەدەخەنە سەر ئەوەی کە پۆلیس دەبێت ناوی تاوانکاران و کەسوکاری ئەو تاوانکارانە تۆماربکات لەبەر ئەوەی بەباشی کارەکەی خۆیان بڕێوە ببات. سەرۆک پارتی دیموکراتە سویدیەکان یمی ئۆکێسۆن ڕوونی دەکاتەوە کە هیچ هۆکار نیە بۆ ئەوەی یاسا توند بکرێتەوە، بەڵام جێگەی داخە لەکاتێکدا تاوانێک ئەنجامدراوە بەڵام کەس سزانەدراوە. 

-        یمی ئۆکێسۆن دەڵێت. لە پاش رووداوەکە من زانیاریم لەسەر بابەتەکە نیە. بەڵام ئەگەر چەند هەڵەیەک یان پێشێلکردنی یاسا ئەنجامدرا بێت و کەس ڕووبەرووی دادگا نەکرابێت ئەوا جێگەی دڵگرانەیە. لەهەمان کاتدا لەوە دڵنیا نیم کە لەم کەیسەدا بەو شێوەیە بێت.