ڕێگری لە گەشتکردنی توندڕەوەکان دەکرێت

5:56 min

بەپێی دەزگای هەواڵگری سوید سێپۆ نزیکەی ٨٠ کەس لە وڵاتی سویدوە بۆ بەشداریکردن لە شەردا ڕوویان لە وڵاتی سوریا کردووە و لەم دوایەشدا پەویوەندیان بە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کە بە داعش ناسراوە کردووە.

‌وەزیری دادی سوید بیاترس ئاسک هەوڵ بۆ ڕێگرتن لەو هاوڵاتییە سویدیانە دەدات.

 -        بیاترس  ئاسک دەڵێت. خاڵی سەرکەی لە لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بەم بابەتە ئەوە دەبێت، کە بەچ شێوەیەک دەتوانین ڕێگری لەو کەسانە بکەین کە بەشداری لەو شێوە چالاکیانە دەکەن. 

بەشی چەند زمانی ڕادیۆی سوید پێشتر چەندین ڕاپۆرتی لەسەر ئەو هاوڵاتیە سویدیانەی کە لە وڵاتی ئۆکراینادا شەردەکەن بڵاوکردۆتەوە.  جێگەی ئاماژەیە کەزۆر زەحمەتە رێژەی ئەو هاوڵاتیە سویدیانە بزاندرێت کە بەشداری لە شەڕ یان بۆ مەشقکردنی سەربازی ڕوو لە وڵاتانی دیکە دەکەن.  بەڵام ئەو ڕێژەیە بە بەرز هەڵدەسەنگێندرێت، لەبەر ئەوە کارۆلین سیبەر وتەبێژی سیاسەتی دادی پارتی دیموکراتە مەسیحیەکان ڕوونی دەکاتەوە کە کاتی ئەوە هاتووە هەڵوێستی وەرگرین.

-     کارۆلین سیبەر دەڵێت. دۆخەکە زۆر مەترسیدار بووە. لەبەر ئەوەی کە ڕیژەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان هەڵدەستن بە ئەنجامدانی گەشت بۆ ئەو شوێنانەوی  کە شەر تیادا بەرپایەوە و مەبەستی ئەو کاسانەش ڕوونە. لەبەر ئەوە ئێمە دەبێت هەوڵ بدەین کە  بۆ  پۆلیس و فەرمانگە بەرپرسەکان لەم کاتەدا کەرستەی تەواویان  بۆ دابین بکەین لەبەر ئەوەی لەکاتی پێویستا لەبەردستا بێت.

‌وەزیری دادی سوید بیاترس ئاسک ئەوەشی ڕوونکردەووە کە ئەوە کەسانەی بەشداری لە شەڕدا دەکەن لەو کاتەی کە لەجێگەن زیان بەو جێگەیە دەگەیەنێن. لە هەمان کاتدا کاتێک دەگەڕێنەوە سوید بەهەمان شێوە لەوانەی زیان بە سویدیش بگەیەنن. هەر بەپێی دەزگای هەواڵگری سوید سێپۆ لەماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بەشێک لەو کەسانەی کە چالاکی توند و تیژیان لە وڵاتانی دیکە ئەنجامداوە، لەهەمان کاتدا بەشدار بوون لە بەرنامە داڕشتن بۆ چەندین کاری تیرۆریستی لە سویدا و جێگەی هەڕەشەی ئەنجامدانی هەمان چالاکی لەسەر سوید بوون .

یاسایی وڵاتی سوید ئەمڕۆ ئەو کەسانەی کە بەشدارن لە ئەنجامدانی  چالاکی تیرۆریستیانە یان دابینکردنی ئابووری بۆ ڕێکخراوەی تیرۆریستی لە ناو وڵاتی سویدا بێت یان دەرووەی سوید بە تاوانبار لە قەڵەمدەردرێن، بەڵام لە ئەمڕۆدا کەموکورتی لەو یاسایەدا بەدی دەکرێت. لەبەری ئەوەی کە ڕێژیەکی بەرچاو لەو کەسانە ئەمڕۆ بەشداری لەو ئەرکە توندوتیژانەی ئەو گرووپانە ئانجامی دەدەن دەکەن. وەزیری داد بیاتریس یاسک دەیەوێت ڕێگە چارەیەک بدۆزێتەوە.

 -    لە ئێستادا هۆکار هەیە کە بتوانین یاسا هەڵبسەنگێنین لە ڕوانگەی ئەوەی کە بە چ شێوەیەک ڕێێگە لەو جۆرە گەشتانە بگرین. لە پاشاندا دەبێت چەندین هەنگاوەی جیاواز بنێین.

 ئەمە وتەکانی بیاتریس ئاسک بوو کە لە چوار چێوەی ئەو کارانەدا ئاماژەی خستە سەر ئەوەی کە دەبێت زانیاری تەواو بڵاو بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەک ڕێگری لەو گەشتانە بکرێت، بۆنمونە لە ڕێگەی لێوەرگرتنەوەی پاسبۆرت بۆ ماوەیەکی دیاریکروا، ئاسک ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو لە دەرئەنجامەکانی ئەم هەنگاوە ئاگادارنیەو لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو بێشنیازە پێکدەهێنێت. 

لێکۆڵینەوەکان ڕووبەڕووی چەندین دژواریی دەبنەوە، لەوانە دیاریکردنی سنوور، بۆنمونە، مرۆڤ چۆن لە مەبەستی گەشتی هاوڵاتیان ئاگاداربێت؟ ئەو گەشتە بۆ شەڕە یان بۆ بەسەرکردنەوەیە. لەبەر ئەوە کارۆلین سیبەر پێیوایە کە بڕیاردان چاوەروان دەکرێت لەلایەن لێکۆڵەرەوانەوە بدرێت،  بەتایبەت لەسەر پێدانی پێشنیاز بۆ ڕێگرتن و بەیاساکردنی ئەم بابەتە. 

-    کارۆلین سیبەردەڵێت. ئێمە هەموو هەوڵێک سەرتا بۆ پێشگرتن لە ئەنجامدانی ئەو کارانە دەکەین، لەبەر ئەوە جەخت لەسەر چەند هەنگاوەێک بەوردەی دەکەینەوە. بەتایبەتە لەوەی کە پاسپۆرت لەو کەسانەی کە جێگەی گوومانن وەربگرینەوە. ئەمەش پرسیاێکی هەستیارە، لەبەر ئەوە بە پێویستمان زانی لە نزیکەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام بدرێت هەتاوەکو دەرئەنجامەکەی ببینین.

مرۆڤ لەوە ئاگادارە لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەنامەی گەشتکردندا هەستێکی جیاواز دروست دەبێت.  بەتایبەت لە کاتێکدا کە هاوڵاتیانی سوید بەپێی یاسای مافی ئەویان هەیە بە ئازادی گەشت بۆ ناوەو دەرەوەی وڵات ئەنجام بدەن،بەڵام لە ڕێگەی ئەم پێشنیازەوە لە هەندێک دۆخدا ئەو ئازادیە سنوردار دەکرێت. ئەم پرسەرش لە چەندین وڵاتی دیکەی ئەوروپا لە هەڵسەنگاندندایە.

-   کارۆلین سیبەر دەڵێت. ئەگەر مرۆڤ بیەوەێت پەیوەندی بەو گروپانەی کە ڕەنگدانەوەی بۆ نمونە ڕێکخراوەی ئەلقائیدەیان هەیە بکات و لە ڕیزی ئەواندا بجەنگێت، ئەوا دەبێت لەوەش ئاگاداربێت کە ئەم کارە بێگومان دەبێت باجی و نرخی لەسەر بێت. لە وڵاتانی بەلجیکا و هۆلاندا ئەو کەسانە کۆمەکی کۆمەڵایەتیان  لێدەبڕێت. لە ئێستاشدا وڵاتی ئەڵمانی سەرقاڵی لیکۆڵینەوەیە لەسەر ئەم پرسە.