سلاتان ڕێکۆردێکی ٨٠ ساڵەی تێپەڕاند

5:36 min

سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ توانی ڕێکۆردی ٨٠ ساڵەی باشترین گۆڵکەری هەڵبژاردەی سوید تێپەڕێنێت.

دوێنی شەو واتە شەوی پێنج شەممە لە یاریەکی دۆستانەدا لە نێوان هەڵبژاردەی سوید و هەڵبژاردەی ئەستۆنیادا کە لە یاریگای فرێندس ئارێنا لە شاری ستۆکهۆڵم  ئەنجامدرا.

 سلاتان ئیبراهیمۆڤیچی کاپتینی هەڵبژاردەی سوید هەر لەسەرتایی یاریەکەوە سەرڕای ئەوەی کە دوو هەفتە پێش ئێستا لە یاریەکانی لیگای فەرنسادا توشی پێکانی پەراسوو بوو، بەڵام لە یاریەکەی دووێنێ شەودا بە گڕوو تینێکی دیکەوە لە ناو یاریگادا دەبینرا. واتە ئامنجی سلاتان لەسەرتاوە ڕوون بوو کە دەویست ڕێکۆردی ٨٠ ساڵەی باشترین گۆڵکەری هەڵبژاردی سوید سڤێن ڕیدێل بشکێنێت.

سڤێن ڕیدێل ٨٠ ساڵ بەر لە ئێستا واتە ساڵی ١٩٢١ بۆ ١٩٣٢ توانیوەیەتی لەو ماوەی کە لە هەڵبژاردەی سویدا یاریکردووە ٤٩ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات. هەتاوەکوو پێش یاریەکەی دوێنێ شەو سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ خاوەنی تۆمارکردنی ٤٨ گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی سوید بووە.

لە دەستپێکی یاریەکەداو و لە خولەکی سێهەمی یاریەکەدا کە لەپاش هەڵکردنی کۆڕناڵێکەوە کە لەسەر هەڵبژاردەی ئەستۆنیا دروست بوو وە یاریزانی هەڵبژاردی سوید سێبەستیان لارشۆنەوە ئەو گۆرناڵەی لێدا و تۆپە کەر سەری یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەستۆنیا کەوت، پاشان کەوتە بەر پێی سلاتان ئیبراهیمۆ ڤیچ و توانی گۆڵی یەکەمی یاریەکە تۆمەر بکات. بەم گۆڵەش سلاتان گەشتە ڕێکۆردەکەی سڤێن ڕیدێل واتە بوو بە خاوەن ٤٩ گۆڵی تۆمارکراو لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا. ئەم گۆڵەش ڕێکۆردیكی دیکەی گەیان. واتە بەو گۆڵە سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ توانیویەتی گۆڵ لە ٢٥ هەڵبژاردە لە جیهاندا تۆمار بکات.

 هەڵبژاردەی سوید لە یاریگای خۆیدا بە ئاماددە بوونی زیاتر لە ١٥ هەزار هاندەر بەردەوام بوولە هێرش بردن بۆ سەر گۆڵی هەڵبژاردەی ئەستۆنیا.  سلاتان ئیبراهیمۆ ڤیچ کاپتینی هەڵبژاردەی سوید کە لەهەمان کاتدا هێرشبەری هەڵبژاردەکەیەتی لە پاش ئەو گوڵە  لەلایەن یاریزانانی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی بەرامبەروە بەتەوای نیشانەکرا، واتە یاریزانی تایبەت لەو کاتە سلاتان تۆپی پێدەگەشت هێرشی بۆ سەر سلاتان ئیبراهیمۆ ڤیچ دەبرد و ناچاریان دەکرد تۆپ لە خۆی دووربخاتەوە. 

ئەم هەوڵانەی یاریزانانی هێڵی بەرگری هەڵبژاردی ئەستۆنیا هەتاوەکو خولەکی  ٢٤ یاریکە بەردەوام بوو، بەڵام ئەو هەوڵانەش دادی هەڵبژاردەی بەرامبەری نەدا. بەڵکو لەهەمان خولەکدا واتە خولەکی ٢٤ دا یاریزانی قەراخ یان تاکی هەڵبژاردەی سوید سێبێتسیانلارشۆن دیاسانەو لە قەراخ ڕاستەوە بەتەنیشت یەکێک یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەستۆنیادا بەتۆپەوە تێپەڕدەبێت. لەهەمان کاتدا سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئاستی جیێگەدە گۆڕێت کە لەسەرەتاوە لە پشت یاریزانانی هێڵی بەرگریووە وەستابوو. لەو کاتەدا تێپەڕبوونی لارشۆنی  بەهەل زانی و خۆی خستە بەردەم یاریزانێکی هێڵی بەرگری و گۆڵپاریزی هەڵبژاردەی ئەستۆنیاوە. لارشۆن ئیبراهیمۆڤیچ بەدییکردوو تۆپەکەی بۆ هاویشت.

 ئیبراهیمۆڤیچ کە لەم کاتەدا کەوتبووە نێوان  یاریزانی هێڵی بەرگری و گۆڵپارێزەوە. سەرڕای ئەوە توانی بەشێوەیەکی جوانی لە ڕێگەی لێادانی پاژنەوە تۆپەکە بەنێوان یاریزان و گۆڵپارێزی بەرامبەردا تێپەڕیێنێ و گۆڵ تۆمار بکات.

سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە ڕێگەی تۆمارکردنی ئەو گۆڵەو لەم یاریدا کە دووەم کۆڵی تۆماری کرد ڕیژەی گۆڵەکانی کە بۆ هەڵبژاردەکەی کردووەیەتی گەشتە ٥٠ گۆڵ. ئێبراهیمۆڤیچ ڕێکۆردێکی نوێی لە مێژووی سویدا تۆمارکرد و ڕوونی دەکاتەوە کە ئەمە یەکێکە لە خاڵە مێژووەیەکانی ژیانی.

-     سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەڵێت. ئەمە زۆر بەمانایە، بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەو بەرپرسیاریەتیەی کە وەک هێرشبەر لەسەر شانمە ئەویش تۆمارکردنی گۆڵە. لەهەمان کاتدا بتوانیت ڕێکۆردێکی نوێ تۆمار بکەیت کە کەس هەتاوەکو ئێستا نەی توانیوە پێی بگات ئەوەش زۆرە. زۆر هەست بە خۆش حاڵی دەکەم. لەبەر ئەوەی کە من خەڵکی کوێم یان لە کوێوە هاتووم. هەروەها لە ڕوانگەی  ژیانمەوە کە بە چ قۆناغێکم تێپەڕاندووە کە هاوڵاتیان لێی ئاگادار نین، بەڵام لەمە بەدواوە زیاتر لێی ئاگادار دەبن.