Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
بەڕێوەبەری گشتی بانکی سەرانسەریی سوید، ستێفان ئینگڤێس - wêne: Bertil Ericson/TT.

بانکی سەرانسەری سوودی ڕێنیشاندەر دەکاتە سفر

نزمکردنەوەی سوودی ڕێنیشاندەر بۆ وەگەڕخستنی ئابووری سویدە
5:47 min

هەر وەکوو چەندین کارناسانی ئابووری پێشبینیان کرد بانکی سەرانسەریی سوید ئەمڕۆ ئاستی سوودی ڕێنیشاندەری دابەزاند. بەڵام لەوەی کە چاوەڕوانی دەکرا زێدەتر هاتۆتە خوار. بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئاستی سوودی ڕێنیشاندەری سوید سفرە.

بەرلە ڕاگەیاندنی بانکی سەرانسەریی سوید، ڕادیۆی سوید سەبارەت بە ئاستی نوێی سوودی ڕێنیشاندەر پرسیاری لە چەندین ئابووریزانایان کرد. یەکێک لەمانە بەرپرسی ئابووری Länsförsäkringar ئاننا ئۆستێر بوو. 

ئۆستێر دەڵێ پێموایە ئاستی سوود دێننە ٠،٠٥. کەواتە بە ٠،٢٠ دێتە خوارەوە.

سەبارەت بەم پێشبینییە ئاننا ئۆستێر تەنیا نییە. بەڕیوەبەری گشتی باکی "سوێد بانک" میکاێل وولف و ئابوورتیزانی باڵای هەمان بانک، کنوت هاللبێری، هەمان پێشبینیان کردبوو.

جیا لەمانە چەندین ئابووریزانی دیکە لەسەر ئەم باوەڕە بوون، کە بانکی سەرانسەریی ئاستی سوودی ڕێنیشاندەر بەرچاو دێنێتە خوارەوە. لە ئێستادا  ئاستی سوودی ڕێنیشاندەری بانکی ئەوروپا، Europeiska centralbanken ٠،٠٥ـە. ئەم ئاستەش ئاستی هەرە نزمی بانکی ئەوروپایە.

تاکوو ئاستی سوودی بانکی سەرانسەریی نزمتر بێت، بانکەکان دەتوانن هەرزانتر پارە لە بانکی سەرانسریی قەرز بکەن.

مەبەستی هێنانەخواری ئاستی سوودی ڕینیشاندەر لەلایەن بانکی سەرانسریی سویدەوە، ئاوسانی ئابووریە. چوونکە ئەگەر ئاوسانی ئابووری لە ئاستێکی نزم بێت، ئابووری سوید گیردەکات. لەکاتی وەهادا نرخی شتومەک بەرز نابێت و ئابووری سوید هێمن دەبێت. هێمنبوونی ئابووریش لەنۆرەی خۆیدا ڕێگری گەشەکردنی ئابووریە.

لە کاتێکی وەکوو ئێستا، کە ڕێژەیەکی زێدەتر لە هاووڵاتیان دەست بەکار دەکەن و نرخی کڕۆن نزمە، دەبێ نرخی بازاڕ بەرزبێتەوە.

بەرزنەبوونی نرخی شتومەک چەندین هۆکاری هەیە. دۆخی خراپی یەکێتی ئەوروپا، گەمارۆکانی بەرامبەر بە ڕووسیا و نزمبوونی نرخی نەوت چەند هۆکارێکن. ئەمانەش کاریگەریان لەسەر ئابووری سویدیش هەیە.

ئابووریزانی باڵای "سوێد بانک" کنوت هاللبێری باسی هۆکارێکیدیکەشی کرد.

هاللبێری دەڵێ گۆڕانکاریەکی تەکنۆلۆژیش دەبینین. دیجیتالیزەبوون و بازرگانی سەر ئینتەرنێت تا دێ زێدەتر دەبێت و کاریگەری لەسەر بازاڕی دیکەش هەیە.

کەمکردنەوەی سوودی ڕێنیشاندەر لە ڕووانگەیەکی درێژخایەندا دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک. هەر ئەمەشە کە مەبەستی بانکی سەرانسەریی سویدە، ئاوسانی ئابووری. وەکوو بنەما بۆ بڕیاری هێنانەخواری ئاستی سوودی ڕێنیشاندەر، بانکی سەرانسەری ئاماژە بەوە دەکات کە دۆخی ئابووری سوید باشە. بەڵام هاوکات لەگەڵ ئەمەدا، ئاماژە بەوەش دەکات کە نرخی شتومەک لە حەوت لە نۆ مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا هاتۆتە خوار.

ئەم ئاستا نوێیەی سوودی ڕێنیشاندەر وەکوو خۆی دەمێنێتەوە تاکوو ئاوسانی ئابووری سوید وەرگەڕدەکەوێت. لەگوێن بانکی سەرانسەرییەوە، لە ناوەندی ساڵی ٢٠١٦ چاوەڕوانیدەکرێت ئاستی سوودی ڕێنیشاندەر سەرلەنوێ بەرز بێتەوە.

لەسەر شکاندنی سوودی ڕێنیشاندەر بۆ سفر، ڕۆژنامەوانی ڕادیۆی سوید، یوهان پرانێ بۆ بەرنامەی "ئێکۆت" دەدوێ.

پرانێ دەڵێ لەم وڵاتەدا ئوسانی ئابووریمان نەماوە. بەڵکوو دەبینین کە بەرەو ژێر دەڕۆین. ئەگەر بانکی سەرانسەری سوید و بانکەکانی دیکە قینیان لە شتێک بێت، دابەزاندنی نرخی شتومەکە. بۆیە ئەوان هیوادارن ئەوەن  کە شیرکەتەکان و خەڵک بە گشتی پارەیەکی زێدەتر قەرز بکەن و خەرجی بکەن، تاکوو ئابووری سوید وەگەڕ کەوێت.

کاتێک کە ئاستی سوودی ڕێنیشاندەر گەیشتە سفر، لەمبارەوە بانکی سەرانسەری ناتوانی چیدی دەستکاری سوود بکات تاکوو ئابووری سوید وەگەڕ بخات.

ڕۆژنامەوانی ڕادیۆی سوید، یوهان پرانێ ئاماژە بەوە دەکات کە بانکی سەرانسەری سوید دەتوانێت کاری دیکەش بکات، تاکوو ئابووری سوید گەشە بکات.

لەم پەیوەندییەدا پرانێ دەڵێ ئەوی لەلایەن بانکی سەرانسەرییەوە دەگوترێت، ئەوەیە کە ئەگەر ئەو ئاستە نزمە نەتوانێت کەریگەربێت، دەتوانن کاتی بەرزکردنی ئاستی سوودی ڕێنیشاندەر وەپێشخەن. ئەگەریش نا، چەند شتێکی دیکە هەیە کە دەتوانێت کاریگەر بێت. وەکوو کڕین لەلایەن بانکی سەرانسەری وەک هاوکاریەک بۆ بانکەکان، تا ئەوان پەرەی زێدەتریان بۆ قەرزدان هەبێت. شتێکی دیکەش ئەوەیە کە بانکی سەرانسەری، بە مەبەستی وەگەڕخستنی ئابووری سوید، دەتوانێت نرخی کڕۆن بشکێنێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".