Foto: Kristoffer Hilmersson/P4 Skaraborg

پێدەچێت ئەرکی سەربازی بەمەرج بکرێتەوە

نزیکەی ٧٠٠٠ سەربازی نوێ پێویستە
4:33 min

زۆرینەی پارتەکانی نێو پەرلەمانی ئێستایی سوید پێشنیاز دەکەن وەزیری بەرگری سوید بەرنامە داڕێژی بۆ بەمەرج کردنەوەی ئەرکی سەربازی بکات.

میکایل ئۆسکەرشۆن وتەبێژی سیاسەتی بەرگری پارتی دیموکراتەکانی مەسیحە و ئەو پێی باشە کە لەو پرسەدا پیاداچوونەوە ئەنجام بدرێت.

-       میکایل ئۆسکەرشۆن دەڵێت. کاتی ئەوە هاتووە کە پیاچوونەوە و لێکۆڵینەوە لەو پرسەدا بکرێت. دەبێت هەوڵبدەین کە هێزی بەرگریمان کارا بێت. ئێمە ئەمڕۆ ئەوە بەدی دەکەین جیهان رۆژ لەدوای ڕۆژ توند تر دەبێتەوە. 

هێزی بەرگری ئەمڕۆ کێشەی هەیە. لەبەر ئەوە پێویستی بەگۆڕانکاری و دامەزراندنی سەربازی نوێ هەیە و بۆ ئەوەش بە مەرجکرنەوەی ئەرکی سەربازی بەڕێگە چارەیەک دەبینرێتەوە.  یەکێک لە هۆکارەکانی بەرمەجکردنی ئەرکی سەربازی دەگەڕێتەوە بۆ رێژەی کەمی سەباز لە نێو ڕیزەکانی هێزی بەرگریدا.

 لە ئێستادا هێزی بەرگری پێویستیان بەنزیکەی  ٧٠٠٠ سەربازی نوێ بۆ ڕیزەکانی خۆی هەیە. ئەو ڕێژە سەربازەش پێویستە لە چەندین بواری سەربازی وەک  دەریاوانی هێزی بەرگری و هێزی زەمینی بە هەموو بەشەکانیەوە دابمەزرێن. ئەگەر بێت و ئەو ڕێژە سەربازە دانەمەزرێت ئەوا کەمووکورت  لە نێو هێزی بەرگری سوید هەتاوەکو ١٠ ساڵی دیکە بەردەوام دەبێت.  چوار ساڵ پێش ئێستا ئەرکی سەبازی کە بەمەرج بووهەڵوەشایەوە لەبەرامبەردا ئەو ئەرکە  بەدەمەزراندن کرا، واتە سەباز بەمووچە سەربازی دەکرد.

  لە پاش ئەو گۆڕانکاریەوە هێزی بەرگری سوید کێشەی زۆری بۆ هاتە پێشێ. بەتایبەت لە ڕوانگەی ڕێژەی کەمی سەربازەووە. زۆرینەی پارتەکانی نێو پەرلەمانی ئێستایی سوید پێشنیاز دەکەن وەزیری بەرگری سوید بەرنامە داڕێژی بۆ بەمەرج کردنەوەی ئەرکی سەربازی بکات.  ئەمە بەشی هەواڵەکانی ئێکۆتی ڕادیۆ سوید بەدواداچوونی لەسەر سیاسەتی پارتە سیاسیەکان ئەنجامداوە و ئاشکرای کردووە.

لەبەرامبەردا وەزیر بەرگریش ڕایگەیاندووە کە ئەو پشتگیری لە شێوازێکی سەربازی دەکات کە لە ئەرکی سەربازی بەمەرج و دامەزراندنی ئەو سەربازانەی کە دەیانەوێت بە مووچە لە بوارە جیا جیاکانی سەربازیدا کاربکەن ئەنجام بدات.  ئەو شێوازە ئەرکە سەربازیەش کە وزیری بەرگری باسی لێوە دەکات لە ئێستادا لە وڵاتی نەرویج بەڕێوە دەچێت.  

بۆ ماوەیەکی کورت دەتوانرێت کێشەی کەمی سەرباز لە ڕێزکانی هێزی بەرگریدا چارسەبکرێت. ئەوەش لە ڕێگەی گەڕاندنەوەی ئەو سەربازانەی هاوتەمەنن کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٠ ئەرکی سەبازیان ڕاپەڕاندووە بهێرێنەوە نیو هێزەکانی بەرگری و دەست بەشقکرنەوە بکەن، بەڵام میکایل ئۆسکەرشۆن وتەبێژی سیاسەتی بەرگری پارتی دیموکراتەکانی مەسیحە و ئەو پێوایە بۆ داهاتووە  پێویستە هێزی بەرگری پییادا چوونەوە بەو هەنگاوەی هەتاوەکو ئێستا ناویێتی ئەنجام بدات.   

گۆڕانکاری لە نێو هێزەکانی بەرگریدا تەنها بۆچوونی پارتی دیموکراتەکانی مەسیح و پارتی لیبراڵی گەل نیە. بەڵکو هەریەک لە پارتی سۆسیال دیموکرات و پارتی چەپی سوید پشتگیریان لەو بەرنامەی کە وەزیری بەرگری دەیەوێت جێبەجێی بکات دەکەن. بەڵام پارتی مۆدێراتی سوید لەگەڵ بۆچوونی ئەو پارتانەدا نیەو سیستەمی سەربازی ئێستای سویدی پێی باشترە نایەوێت گۆڕانکاری ئەنجام بدات. کە ئەو سیستەمی ئەرکی سەربازیە لەسەر دەستی خۆیان، واتە ساڵی ٢٠١٠ کاتێک پارتی مۆدێرات لەسەر حکوم بوون هێناویانەتە ئاراوە.

یوهان فۆرشێل لە سەر لیسی پارتی مۆدێرات ئەندامی لیژینەی بەرگری پەرلەمانی سویدە.  

-       یوهان فۆرشێل دەڵێت. من پێموایە کە سیاسەتی بەرگری سوید لە ئێستادا و بۆ ماویەکی درێژخایان لە دۆخێکی باشدایە. ئەگەر بێت و گۆڕانکاری ئەمڕۆ لە هێزی بەرگری سویدا ئەنجام بدرێت ئەوا لەقازانجی هێزی بەرگریدا نیە. لەبەر ئەوەی ئێمە تەنها چوار ساڵە ئەو گۆڕانکاریەمان ئەنجامداوە. هەروەک سەرۆک سوپاش ئاماژەی پێکردووە هیزی بەرگری سوید پێویستی بە کات هەیە هاتەوەکوو بتوانێت گۆڕانکاری و ئەرکەکانی بەشێوەیەکی گونجاو جێبەجێ بکات. لەهەمان کاتدا ئێمە پێویستیمان زیاتر بەوە هەیە کەکار لەسەر گەشەپێکردنی ئەو بەشانەی کەلە بواری سەربازیدا سەرکەوتوو نەوبووە ئەنجام بدەین.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".