بوسێ شوێن - wêne: Hansjörg Kissel/SR.

سویدیەکانی ناو ڕیزەکانی هیتلەر

نزیکەی ٢٧٠ سویدی چوونە ناو ڕیزەکانی هیتلەر
4:33 min

لە کاتی شەڕی دووی جیهانیی بەسەدان سویدی بۆ هیتلەر شەڕیان کرد. بۆ ماوەی چەندین ساڵ ڕۆژنامەوان و نووسەر، بوسێ ووشوێن لێکۆڵینەوەی لەسەر پەیوەندییەکانی سوید و ئەڵمان لەسەردەمی نازیسمدا کردووە. لە کتێبی نوێیدا، لەڕێگای چەندین دۆکۆمێنت کە تاکوو ئێستا نهێنی بوونە، باسی ئەو سویدیانە دەکات کە خۆبەخشانە بۆ ناو ڕیزەکانی سەربازانی نازیسم، بە ناوی "وافێن ئێس ئێس" چوون. 

شوێن دەڵێ لەڕێگای ئەم کتێبە دەمەوێ نیشانبدەم کە سەربازە سویدیەکانی سەر بە 'ئێس ئێش" لە بەرەکانی ڕۆژهەڵاتدا بەشداری ئەو کۆمەڵکوژییەی نازیستەکان ئەنجامیاندا کرد.

لەناو کتێبەکەیدا بە ناوی "سەربازە سویدیەکانی ئێس ئێسی هیتلەر. نامە و یاداشتنامە" بوسێ شوێن تیشک دەخاتە سەر ئەو سویدیانەی کە خۆبەخشانە لە ڕیزەکانی "وافێن ئێس ئێس"ـی نازیستەکان لەسەردەمی شەڕی دووی جیهانی وەکوو سەرباز بەشداریان کرد. لەڕیگای ئەو نامە و یاداشتنامانەی ئەم سەربازانە لەسەردەمی هیتلەر و شەڕی دووی جیهانی نووسیان، دەردەکاوێت ئەم سەربازە سویدیانە و بنەماڵەکانیان  چ هەست و بیرێکیان هەبوو.

بوسێ شوێن ١٥ ساڵ لەمەوپێش لەسەر "سەربازە سویدیەکان کە بۆ هیتلەر شەڕیان کرد"، کتێبێکی بە هەمان ناو، نووسی کە باسێکی لەسەر ئەمە دەستپێکرد. لەم کتێبەدا شوێن دەیویست وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایە ئەم سەربازە سویدیانە لەناو ڕیزەکانی سەربازانی هیتلەردا بەشداریان لە کۆکوژیی جولەکەکان لە بەرەی ڕۆژهەڵاتداکردووە یان نا. دوای ئەمە، پەرلەمانی سوید بڕیاریدا کە ئارشیڤی پۆلیسی ئاسایشی سوید "سێپۆ" دەبێ بکرێتەوە و لە ڕێگای پەروەندەی ئەم سەربازە خۆبەخشانە، کە  لەلایەن "سێپۆ" تۆمارکرابوو بوسێ شوێن ئێستا توانیویەتی وەڵامی چەندین پرسیار بداتەوە.

شوێن دەڵێ لەناو ئەم پەروەندانەدا توانیم یەکەم زانیارییم لەسەر ڕۆڵ و بەشاداریبوونی ئەم سەربازە سویدیانە لە کۆکوژی جولەکەکاندا دەستنیشان بکەم. بەڵگەی لێپرسینەوەی پۆلیس هەیە کە تێیاندا ئەم سەربازە سویدیانەی ناو هێزەکانی هیتلەر سەبارەت بە کۆکوژیەکان لە بەرەی ڕۆژهەڵات چیان بینیوە. یەکێکیان ڕووداوێکی کۆکوژی وەها وەحشەتناکانە دەگێڕێتەوە. هەروەها یەکێک لەم سەربازانەم کە خەڵکی باکوری سویدە بە شانازییەوە دەیگێڕاوە کە ئەوەندە جولەکەی کوشتوون کە هەستی لە پەنجەی پەلەپیتکەدا نەماوە.

نزیکەی ٢٧٠ سویدی وەکوو سەرباز لە ڕێزەکان هێزی تایبەتی هیتلەر "وافێن ئێس ئێس"ـدا لەسەردەمی شەڕی دووی جیهانی شەڕیان کردووە. ئەم سویدیانە بە هۆی جیاجیاوە چوونە ناو ڕیزەکانی ناسیزم، بەڵام لەگوێن بوسسێ شوێن چەند کۆلکەیەکی هاوبەشیان هەبوو.

شوێن دەڵێ نزیکەی سەد لەمانە نازیستی سویدی بوون کە بەشیوەی ڕێکخراو بوونیان هەبوو. چەند کەسێک لەمانە دایک یان باوکیان ئەڵمانی بوو. بەڵام کۆلکەی هابەشی ئەمان مەترسی بەرامبەر بە ڕووسیا بوو و دەیانویست شەڕ لەدژی کۆمۆنیستدا بکەن. ئەم کۆلکەی هابەشیان بوو، کە بوو بەهۆی ئەوەی ئەم کەسانە بچنە ناو شەڕی دووی جیهانی. چوونکە تەجرووبەی شەڕی زستانی فینلاندمان هەبوو. دەمانزانی کە ستالین خۆی گەیاندبۆ فینلاند و مەترسی ئەوە هەبوو کە سویدیش داگیر بکات.

ئەمڕۆش چوونی لاوان بۆ وڵاتانی دیکە بۆ شەڕکردن، وەکوو وڵاتی سووریا، سەری هەڵداوە. لەم پەیوەندییەدا بوسسێ شوێن چوونی سویدیەکان بۆ ئەڵمان و چوونی لاوان لە ئێستادا ناو ڕیزەکانی ڕێکخراوی ترۆریستی داعش بەراوورد دەکات و دەڵێ کۆلکەی هاوبەشیان ئەوەیە کە لاون. ئەو سویدیانەی کە چوونە ناو ڕیزەکانی هیتلەر بۆ ئەوروپایەکی نوێ شەڕیان دەکرد و ئەو لاوانەی کە ئێستا دەچنە ناو ڕیزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی، ناسراو بە داعش، دەیانەوێ دروست ئەمە دامەزرێنن، دەوڵەتێکی ئیسلامی. ئەمانە ماجەرەخوازن، شەڕ ڕۆمانتیزە دەکەن کە وەکوو مەیدانی شانازی دەیبینن، هەم لەکاتی شڕی دووی جیهانی هەم ئێستا. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".