Foto: TT.

شێوەیەکی نوێی بەربڵاوکردنی پەنابەران

دەزگای بەربەرەکانێ پێشنیاری ڕێگاچارەیەک دەکات
4:58 min

لەئێستادا بەرپرسایەتی وەرگرتنی پەنابەران لە سوید لە ڕاددە بەدەر دەکەوێتە سەر شانی کۆمۆنە بچووکەکان، کە لە کۆمۆنە گەورەکان بەرچاو زێدەتر پەنابەران وەردەگرن. ئێستا وێدەچێت دەزگای بەربەرەکانێی سوید (Konkurrensverket) ڕێگاچارەیەکی بۆ ئەم کێشەیە بینیبێتەوە. پێشتر دەزگای کۆچی سوید لەهەڵسەنگاندنەکانیدا بەوە گەیشتووە کە ناکرێت بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە کامپی نوێی پەنابەران لەکوێ دروست دەکرێت، بێ ئەوەی یاسای کڕینی خزمەتگوزاری بە کەمترین بەها پێشێل بکەن. 

بەپێی ئەم یاسایە دەزگای کۆچ دەبێ ئەو پێشنیارەی کە هەرزانتر و بەشترین خانوبەرەی زیندەگی بۆ پەنابەران هەیە، هەڵبژێرێت. زۆربەی جارەکان خاوەنبینایی نادەوڵەتیین کە لە شارێکی بچووکدا بینایی گەورە و خاڵییان هەیە.

بەم شیوەیە شارۆچکەی "پۆریوس" لە هەرێمی "نۆڕبۆتێن" کە ٣٥٠ دانیشتووی هەیە، ناچار بووە ١٠٠ پەنابەر وەرگرێت. ئەمەش بێ ئەوەی کە کۆمۆنی ئەم ناوچەیە دەرفەتی هەبووبێت لەسەر ئەم بڕیارە کاریگەربێت یان بتوانێت ئامادەگیی پێویست بکات. هەر بۆیە، لەوێ ئیستا لیستی ئیمزاکردن کۆدەکرێتەوە بە دژی وەرگرتنی پەنابەری زێدەتر.

لەگوێن بەرپرسی پرسی کڕینی خزمەتگوزاری و کاڵە بە کەمترین بەها، لە دەزگای بەربەرەکانێ، بیۆرن بێریسترۆم دەزگای کۆچ دەتوانێت مەرجی زێدەتر دابنێت، بەر لە دەستپێکردنی پێداچوونەوەی پڕۆسەی کڕینی خزمەتگوزاری بۆ پەنابەران بە کەمترین بەها، تاکوو لەم شوێنە ڕێگا لە دروستکردنی کامپی بوێ بۆ پەنابەران  بگرن.

بێریسترۆم دەڵێ لەباتی ئەوەی کە پڕۆسەی کڕینی خزمەتگوزاری بۆ پەنابەران لە بوونی خانوبەرەدا خولاسە نەکرێتەوە، دەتوانرێت ئەم پڕۆسەیە بایەخ بەوە بدرێت کە ئەم بیناییانە کە بۆ پەنابەران بەکاردێنرێت لە کۆمەڵگایەکی وەگەڕکەوتوو بوونیان هەبێت. لەوێشدا دەبێ پێناسەی کۆمەڵگایەکی وەگەڕکەوتوو هاتبێت کە دەبێ چۆن بێت. بۆ نموونە دەتواندرێت لێرەدا تیشک بخرێتە سەر لەبەردەستدابوونی خوێندنگا، ڕەوزە یان ئیمکاناتی دیکەی خزمەتگوزاری لەلایەن کۆمەڵگاوە.

حەوتووی ڕابردوو دەزگای کۆچ لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم کێشایەر ئەوەندە گەورە بووە کە ئامادەن بەدژی یاسای پەیوەندیدار هەڵوێست بگرن. ئەمەش بەو شێوەی کە ڕێگا لەوە بگرن کە بینایی نوێ لەو کۆمۆنانەی کە ڕێژەیەکی زۆری پەنابەرانیان وەرگرتووە  دروستنەکرێت. بەڵام لەڕێگای پێشنیاری دەزگای بەربەرەکانێ پێویست نییە یاسای کڕینی خزمەتگوزاری بە کەمترین بەها پێشێل بکرێت. بەڵکوو لە ڕێگای ئەم پێشنیارە دەتواندرێت وەها وەربگیرێت کە ئەم پڕٶسانەی کڕینی خزمەتگوزاقری بە کەمترین بەها، مەبەستیان تەنها پەیداکردنی سەرپەنایەک نییە. بیۆرن بێریسترۆم دیسان.

بێریسترۆم دەڵێ دەزگاکانی دەوڵەتیی ئازادیی ئەوەیان هەیە کە بۆخۆیان پێداویستییەکانیان دەستنیشانبکەن. ئەمەش بەپێی ئەو ئەرکەی کە وەکوو دەزگای پێیان ڕاسپاردراوە. ئەگەر وابکەن و جیا لە پەیداکردنی سەرپەنایەک ئەرکەکەیان بەشی دیکەش بگرێتەوە، من وای هەڵدەسەنگێنم کە دەتوانن ئەو بیناییانە هەڵبژێرن کە لە کۆمەڵگایەک هەڵکەوتوون کە ئەم بەشانەی جیاجیای خزمەتگوزاری پێشوەخت هەیە.

لەلایەن دەزگای کۆچەوە نایانەوێ وەڵامی ئەوە بدەنەوە کە ئایە ئەم پێشنیارەی دەزگای بەربەرەکانێ لەچوارچێوە ئەرکەکانیاندا گوونجاوە یان نا. یان ئەوەی کە لەلایەن حکومەتەوە گۆڕانکاری لە دەستنیشانکردنی ئەرکی دەزگای کۆچدا  پێویستە یان نا. بەڵام بەرپرسی بەڕێوەبردنی کاروباری دەزگای کۆچ، میکاێل ریببێنڤیکم، بەرامبەر بە پێسنیاری دەزگای بەربەرەکانێ خۆشحاڵە. ئەو دەڵێ ئەگەر بێتوو بتوانین ئەم ڕیگایانە بەرەوە پێش ببینینەوە و بتوانین دەستپێشکاربین دەتوانین هەم پێداویستیەکانی کۆمۆنە بچووکەکان هەم پێداویستی پەنابەران ڕەچاو بکەین. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".