Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
پزیشکی

سکەنکردن ڕێژەی مردن بە شێرپەنجەی سیپەلاک کەمدەکاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 3 november 2014 kl 09.54
Foto: Jim Cole/AP/TT

تاقیکاریی گشتی بۆ دۆزینەوەی شێرپەنجەی سییەکان لەسەر کەسانی جگەرەکێش یا ئەوانەی پێشتر جگەکێش بوون دەتوانێ هەموو ساڵێ بەر بە مردنی نزیکەی ٥٠٠ کەس بگرێ. ئەمەیان نوێنەرانی پزیشکان و نەخۆشانی شێرپەنجەی سیپەلک باسی لێوەدەکەن. 

سەرپزیشک ڕۆگر هێنریکسۆن سەرۆکی کۆمەڵەی سەرەتانناسیی سوید دەڵێ ئەم نەخۆشییە دەرمانێکی باشی بۆ نەدۆزراوەتەوە و مەترسی بڵاوبوونەوەی لەلەشدا زۆرە بەڵام بە سکەنکردن لەوانەیە لووی نەخۆشییەکە پێشوەخت  بدۆزرێتەوە.

شێرپەنجەی سییەکان باوترین نەخۆشییە لە سویدددا و هەموو ڕۆژێ نۆ کەس پێی دەمرن. لە ئەمریکاش سکەنکردن ئەنجام دەدرێ و تا ئێستا ڕێژەی نەخۆشییەکەی تا ٢٠ لەسەد کەمکردۆتەوە. ئەم شێوەیە ئێستا بە دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگا لە سویدیش پێشنیاز دەکرێ و هاوکات یارمەتیی زۆر کەسیش دەدا کە دەست لە جگەرەکێشان بەردەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".