سویدییەکان پارەیەکی زۆر بۆ کاری خێرخوازی دەبەخشن

هەرگیز لە سویددا ئەوەندە پارە بۆ کاری خێر نەدراوە. ئەم ئامارەی ئەمڕۆ لەلایەن ناوەندی سویدیی کۆنترۆڵی پارەکۆکردنەوە بڵاوکرایەوە دەریدەخا کە تاکەکەس، ڕێکخراوە و شیرکەتەکانی سویدی ساڵی ڕابردوو ١٧ میلیارد کرۆنیان یارمەتیی خێرخوازانە بەخشیوە. ئەمەش لەچاو ساڵی پێشتری یەک میلیارد کرۆن زێدەترە.