wêne: malpera Radyoya Swêdê/ P4 Jönköping

خەرجی ڕێگەئاسنە خێراکە کۆمۆن و بازرگانانیش دەیدەن

 ئەو ڕێگەئاسنە خێرا نوێیەی لە نێوان ستۆکهۆڵم، یۆتێبۆری و مالموێ لێدەدرێ تەنیا لەلایەن دەوڵەتەوە خەرجەکەی دابین ناکرێ بەڵکوو کۆمۆنەکان و بازرگانە ئەهلییەکانیش یارمەتی دەکەن. کێشرانی ئەم ڕێگە ئاسنە نرخی ئەو خانووبەرانەی سەر ڕێگاش زیاد دەکات کە درست دەکرێن، ئەمەش بە سوودی زۆر کەس دەشکێتەوە.




هاوینی ڕابردوو حوکوومەتی بورژواکان ڕایگەیاند کە وەها ڕێگەیەکی قیتاری خێرا لێدەردێ و خەرجییەکەشی ١٤٠ میلیارد کرۆن دەبێ بەڵام چۆنەتیی دابینکردنی ئەم پارەیە بۆ داهاتوو هێڵرایەوە.

بڕیاردەری ئەمەش ئێستا شیرکەتگەلی خانووبەرسازین. لە گوێن  لێکدانەوەکان بڕیارە سەدهەزار خانووی نوێ لەسەر ئەم ڕێگا و وێستگەکانی سازبکرێن. ئێستا ئیدی ئەوە کۆمۆنەکانن کە ئەم ڕێککەوتننامەیە لەگەل ئەم شیرکەتە بنووسن کە وێستگەی نوێ و زۆرترین ڕێژەی خانووبەرە سازدەکات.

ڕاپۆرتی وردەکارییەکانی ئەم پرۆژەیە سێ ساڵی دیکە پێشکەش دەکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".