Foto: Fredrik Sandberg/TT
خانووبەرە

خانووەبچووکەکان گرانتر بوون

نرخی خانووە بچووکەکان لە هەڵکشاندایە هاوکات ژمارەی ئەم خانووانە بۆ فرۆش کەمدەبنەوە. ئەمەیان ئاماری دەزگای حوکوومەتیی پێوەری زەوی (Lantmäteriet) دەریدەخات.

نرخی خانووە بچووکەکان لە سێ مانگی ڕابردوودا لە چاو ساڵی ڕابردوو، ٧ لەسەد بەرزبۆتەوە و ئەمە هەم ڤیللاکان دەگرێتەوە، هەم خانووگەلی "زنجیرەیی" و "یەکڕیز"ەکان (radhus och kedjehus). زۆرترین نرخی ئەم خانووانە لە پارێزگای یۆتالاندی ڕۆژهەڵاتدا بووە کە گەیشتۆتە ١٢ لەسەد.
تەنیا لە پارێزگای کرونوبەریدا هەڵکەتوو لە گۆتلەند بووە کە نرخی خانووەبچووکەکان بەڕێژەی یەک لەسەد دابەزیوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".