wêne: Lotta Löfgren/Sveriges Radio
پەروەردە

کۆچبەرانی ئێستا زۆرتر لە ڕابردوو خوێندەن

ئاستی مامناوەندیی خوێندەواریی ئەو کەسانەی لەم دواییانەدا کۆچیان کردۆتە سوید بەرزبۆتەوە. فەرمانگەی کاردۆزیی سوید لە ڕاپۆرتێکدا کە پێشکەش بە حوکوومەتی کردووە رایگەیاندووە کە سێ ‌ـ ‌‌یەکی کۆچبەرانی تازەهاتوو بۆ سوید، خوێندەواریی سەرووی ئامادەییان هەیە واتا ٢٤ لەسەدیان، کەچی ئەم ئامارە ساڵی ڕابردوو ١٨ لەسەد بووە. 

فەرمانگەی کاردۆزی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی کۆچبەرانی کەمخوێندەش کە خوێندەوارییان لە خوارەوەی ئامادەیی بوو، دابەزیوە و گەیشتۆتە ٣٦ لەسەدی گشت کۆچبەرانی تازەهاتوو. ئەم فەرمانگەیە داوای لە حوکوومەت کردووە کە بۆ کەڵکی شیاووەرگرتن لە توانستی کۆچبەران لە بازاڕی کاردا، کارمەندێکی زیاتر لەم فەرمانگەیەدا دامەزرێنێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".