wêne: Tommy Fredriksson/Sveriges Radio

فرۆشی ئوتومبێل و کامیۆن زیادی کردووە

بە پێی ئامارێک کە ڕێکخراوی ئوتومبێلفرۆشیی سوید (Bil Sweden) بڵاوی کردۆتەوە لە مانگی ئوکتۆبردا زیاتر لە ٢٨ هەزار ئوتومبێلی نوێی تاکەکەسی فرۆشران کە لە چاو هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو ١١،٥ لەسەد زیاتر بووە.


لەم دە مانگەی رابردووی ئەمساڵدا ڕێژەی ئوتومبێلە نوێیەکان نزیکەی ١٥ لەسەد لە بەراورد لەگەڵ دە مانگی ساڵی بەرێ،  زێدەتر بوون. 
فرۆشی کامیۆن، لۆرییەکانیش هەروا زیاتر بوون. لە مانگی ڕابردوودا چوارهەزار کامیۆنی نوێ تۆمارکراون و ئەمە زێدەبوونێک بە ڕێژەی نزیکەی ١٤،٥ لەسەد پێشاندەدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".