wêne: Sanna Drysén/Sveriges Radio.

فرۆشیارانی تەلەفونیی فێڵیان لە بیرەژنێکی تووشبووی نەخۆشی فەرامۆشی کرد

دایکی یاننیکا نەخۆشی فەرامۆشیی هەیە بەڵام هەر پێی فرۆشراوە
5:30 min

سەڕەڕای هەوڵدان بۆ ڕێگاگرتن لە فرۆشیارانی تلەفۆنیی ناجیددی شکایەتکردنی کڕیارانی ناڕازی بۆ دەزگای حکومەتیی کڕیار بەردەوامە. زۆربەی جارەکان کەسانی بەساڵاچوو تووشی فرۆشیارانی ناجیددی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە دەبن. یەکێک لەم بەساڵاچووانە کە تووشبووە، دایکی ئاننیکا لێسنیکە، کە رتووشبووی نەخۆشی فەرامۆشییە. دایکی ئاننیکا بۆماوەی ساڵێک و نیوە تووشی ئابوونەیەک بووە کە نایەوێت و نە لەبیریەتی نە ئەوکات دەیزانی کە بەڵێی بۆ چێ گوتووە، بەهۆی ئەوەی کە چەند ساڵێکە تووشی نەخۆشی فەرامۆشیی بووە. 

ئاننیکا لێسنیک دەڵێ دوای هەوڵدانێکی زۆر بە بەشی خزمەتگوزاری کڕیاران گەیشتم و لەوێ قسەم لەگەڵ کوڕێک کرد و بەتەواوی باسی دۆخی دایکمم بۆ باس کرد، کە دایکم نەخۆشی فەرامۆشی هەیە، کە بۆخۆی ئاگای لەمە نییە کە چی دەڵێت و کە لە لەوانیش تێناگات کە چی دەڵێن. بەم شێوە هەوڵم دەدا کە ئەو ئابونەی دایکم تووشی بووە هەڵیوەشێنینەوە، بەڵام ئەو نەهی لێکرد.

ئەو شیرکەتەی کە ئابوونەی بە دایکی ئاننیکا فرۆشتووە شیرکەیتی "سڤێا تێلێکۆم"ـە. ئەوان ڕێگایان نەدا ئاننیکا ئەو ئابوونەی کە دایکی تووشی بووە، هەڵوەشێنێتەوە، تاکوو کاتی ئابوونەکە بەسەر نەچێت. هەر بۆیە یاننیکا لە ڕۆژژمێری خۆیدا تێبینی کرد کە لە چ ڕێککەوتێکەوە دەتوانێت ئەم ئابوونەیە هەڵوەشێنێتەوە. لە مانگی ئەپڕیلی ئەمساڵدا تەلەفونی بۆ شیرکەتی "سڤێا تێلێکۆم" کرد و ئابوونەکەی بێ کێشە هەڵوەشاند.

یان بڵێین تا ئەوەندەی ئاننیکا بۆخۆی ئاگای لێبێت. چوونکە نەیدەزانی کە نەبووە. لەمانگی سپتامبەردا قەبزیەکی نوێی پارەدان، یان فاتوورە، لەڕێگای پۆستەوە هات.

یاننیکا دەڵێ بەهۆی ئەوەی کە دەیانزانی دایکم ئاببونەی لەلای شیرکەتێکی دیکە ئیمزا نەکردووە، هەڵوەشاندنەوەی ئابوونەکەیان لەلای خۆیان قبووڵ نەکردبەە و هەر وەکوو خۆی مابوو.

هۆی ئەوەی کە دایکی ئاننیکا ئابوونەی لەلای شیرکەتێکی دیکەوە تۆمار نەکردووە، ئەوەیە کە لە بەهاری ئەمساڵەوە لە خانوبەرەی بەساڵاچووان دەژیت و لەوێ تەلەفۆنی خۆی نییە. بەڵکوو ئەم خانووبەرە تەلەفونی هاوبەشی هەیە.

ئاننیکا دەڵێ ئەوەندە نەخۆشە کە ناوتانێت بۆخۆی تەلەفونێک بەکار بێنێت. کەچی نازانێت تەلەفونێک چۆن بەکار بێنێت. ژمارەتەلەفونی لەبیر نامێنێت. ئێستا تەلەفونێکی لەپێشە کا نازانێت چۆنی بەکار بێنێت.

هەروەها ئاننیکا باسی ئەوەدەکات کە دایکی هیچ ئابوونەیەک پێویست نییە. ئەگەریش بیەوێت دەتوانێت لەڕێگای تەلەفۆنی کارمەندەکانەوە لەگەڵ خۆی و براکەی قسان بکات.

لە ساڵی ٢٠١١وە دەزگای دەوڵەتیی کڕیاران زیاتر لە ٣٥٠ شکایەتی بەدژی شیرکەتی "سڤێا تێلێکۆم" وەرگرتووە. ساڵێک لەمەوپێش ئەم دەزگایە لەگەڵ کۆمیتەی پۆست و تەلەفون و ڕاوێژکارانی تەکەفونی هۆشدارییەکی هاوبەشیان بە کڕیارانی سوید سەبارەت بە شیرکەتی "سڤێا تێلێکۆم" دا. دوای ئەمە ئەم شیرکەتە هەروەها سزای نیو میلیۆن کڕۆنی بەسەردا سەثاوە. بەڵام سەرەڕای ئەمە، تۆمارکردنی شکایەتەکانی دژی ئەم شیرکەتەوا هەروا بەردەوامن.

ئەم هاوینە شیرکەتی "سڤێا تێلێکۆم" ناوی گۆڕی و بوو بە "گوتیا تێلێکۆم". لەژێر ئەم ناوەش چەندین جار شکایەتیان لێکراوە.

ڕیکارد یەرنسترۆم تایتەڵی "نوێنەری کڕیاران" لە شیرکەتی "گوتیا تێلێکۆم" هەیە. "گوتیا تێلێکۆم" کە پێشتر ناوی "سڤێا تێلێکۆم" بوو. ڕیکار یەرنسترۆم ئامادەبووە تەنها لەڕێگای مایلەوە وەڵامی چەند پرسیارێک بداتەوە.

بەڵام لەڕێگای مایلەوەش ئامادە نییە وەڵامی چەند پرسیارێک سەبارەت بە دۆخی دایکی ئاننیکا لێسنیک بداتەوە. تەنها ئەوە دەڵێ کە ئەم دۆخە بەدتێگەیشتنە. هەروەها ڕێژەی شکایەتەکانی بەدژی شیرکەتەکەی پێکەمە، چونکە، وەکوو بۆخۆی دەڵێ لەبەراورددا لەگەڵ ڕێژەی کڕیارانیان زۆر کەمن.

لەگوێن بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دەوڵەتیی کڕیاران و نوێنەری کڕیاران، گونار لاشۆن، بۆماوەی چەندین ساڵە کێشەی شیرکەتی ناجیددیان هەبووە، کە لەڕیگای تەلەفونەوە کاری فرۆشتن دەکەن. لاشۆن ئاماژە بەوە دەکات کە چەند شیرکەتی بچووک ڕێژەیەکی بەرچاوی شکایەتەکانیان وەبەردەکەوێت و یەک شەشومی تەواو شکایەتەکان بەدژی شیرکەتی فرۆشیارانی تەلەفۆنییە.

لاشۆن دەڵێ بەداخەوە وێدەچێت بەشیک لەم شیرکەتانە بەمەبەستی هەڵخەڵاتاندنی کڕیارانی ناهۆشیار دامەخراون. کێشەکیش لەبەرامبەر ئەم شیرکەتاندەنا ئەوەیە کە، ئەگەر لە دادگایکردنێکدا سزاش بدرێن، ئەو کەسانەی ئەم شیرکەتانە دادەمەزرێنن، خێرا شیرکەتێکی نوێ دەکەنەوە و بەهەمان شێوە بەردەوام دەبن. بۆیە پێویستە ئیمکاناتی دیکە بۆ ڕێگاگرتنیان ببینینەوە.

ەر بۆیە دەزگای دەوڵەتیی كڕیاران پێشنیار دەکات گۆڕانکاریەک لەیاسادا بکرێت کە کڕین لەڕێگای تەلەفونەوە دەبێ بە نوسراوە بەسەلمێندرێت و هەروەها ئەو کڕیارانەی کە بۆخۆیان بەڵێیان نەگەتووە نابێ لەلایەن شیرکەتەکانی فرۆشیاری تەلەفونیەوە پەیوەندیان پێ بگیرێت.

ئاننیکا لێسنیک هیچ باوەڕی بەم جۆرە شیرکەتانە نەماوە و هەر بۆیە ئابوونەی تەلەفونی ماڵەوە هەڵوەشاندۆتەوە. ئەو دەڵی ئەمە بازاڕێکە کە دەتوانێ باش بێت، ئەگەر شیرکەتەکان فرتوفێڵ نەکەن. بەڵام ئەگەر چاو لە بەهاگەل و ڕەفتاریان بکەین دەبینین کە مایەی ڕەخنەیەکی زۆرە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".