wêne: Mattias Ahlm/SR

""لە چۆنەتیی کوژرانی هەواڵنێرەکەمان بکۆڵنەوە

نیلس هوورنر هەواڵنێری تایبەتیی رادیۆی سوید ڕۆژی ١١ی مانگی مارسی ساڵی ڕابردوو لە ئەفغانستان کوژرا. ئێستا سیللا بێنکوێ بەڕێوەبەری گشتیی رادیۆی سوید داوا لە حوکوومەت دەکات کە بۆ ڕوونبوونەوەی چۆنەتیی کوژرانی هوورنر، زیاتر هەوڵبدات.

بێنکوێ دەڵێ من لە حوکوومەت دەخوازم کە هەموو کاناڵەکانی دیپلۆماسیی خۆی وەک گوشار بەکاربێنێ تا فایلی هەواڵنێرە کوژراوەکەی ئێمە لە کابول ڕوونبێتەوە. وەک یەکەمین هەنگاویش هیوادارم وەزیری نوێی کاروباری دەرەوە چارەیەک بۆ ڕوونبوونەوەی ئەم فایلە بدۆزێتەوە.

جێی باسە کە لە گوێن راپۆرتی ڕێکخراوی فەرهەنگیی یۆنسکۆ سەر بە ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دە ساڵەی ڕابردوودا ٦٠٠ ڕۆژنامەوان لە دنیادا کوژراون کە تەنیا ٦ لەسەدیان هۆکار و چۆنەتییەکەی ڕوون بۆتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".