وەرزش

داڵکورد سەرنەکەوت

لە ڕۆژانی پشووی هەفتەی ڕابردوودا چەندین یاریی گرنگ و یەکلاکەروە لە خولە جیاجیاکانی تۆپی پێی سویددا ئەنجامدرا. بەهێزترین یاری، ڕووبەڕووبوونەوەی دوو یانەی "هامماربی" و "یۆنشوێپینگ سوێدرا" لە یاریگەی فرێندز ئارێنا لە شاری ستۆکهۆڵم بوو کە زیاتر لە ٣٠ هەزار هاندەر ئامادە بوون.

دەرئەنجامی یارییەکە: هامماربی بە ٥-٠ لە یۆنشوێپینگ سوێدرای بردەوە و لە پاش پێنج ساڵ، سەرکەوتە بەرزترین لیگەی سوید، واتا "ئالسڤێنسکان" و وەرزی داهاتوو لەم ئاستەدا یاری دەکات.

لە ئاستی پلە سێهەمەکانی (دیڤیشوون ١) یانەی داڵکورد هەرچەندە دوایین یاریی بردەوە بەڵام نەیتوانی بۆ وەرزی داهاتوو سەربکەوێتە ئاستی پلە دووەکان (سووپر ئێتتان). ئەمەش لەبەر ئەوەی یانەی (ئی.کۆ فرەی) کە بەخاڵێک لە خشتەی یارییەکان لە پێش داڵکوردەوەیە، بەسەر کەوتن یارییەکەی کۆتایی هات و جێگەی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو لە ئاستی  دووەکانی تۆپی پێی سوید مسۆگەر کرد. واتە وەرزی داهاتووش یانەی داڵکورد هەر لە ئاستی پلە سێهەمەکاندا یاری دەکات. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".