فرێدریک نەی، بناغەدانەری ماڵپەڕی پایرتبەی

بناغەدانەری ماڵپەڕی پایرتبەی لە تایلەند گیرا

ئەم بەیانییە فرێدریک نەی، بناغەدانەری ماڵپەڕی پایرتبەی لەسەر سنووری تایلەند بۆ لائۆس دەردەستکرا. فرێدریک نەی ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی سڤییاوە حوکمی زیندانی بۆبڕابۆوە.

هاوکات دوو بناغەدانەرەکەی‌تری ئەم ماڵپەڕەش بە ناوانی "گۆتفرید سڤارت‌هۆڵم ڤاری" و "پێتر سوندێ کۆلمۆسۆپپی" مەحکوومکران. لەمناوەدا نەی، دوایین تاوانباری ئەم فایلەیە کە لەلایەن پۆلیسەوە دەردەستکراوە.

یووناس نیلسۆن، پاریزەری فرێدریک نەی ئەم دەردەستکردنەی پشتڕاست دەکاتەوە و بە بەشی ناوەندیی دەنگوباسی هەواڵی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت، دەڵێ کە پاش ئەو دەردەستکرانەی نەی، پێوەندیی لەگەڵ هەبووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".