wêne: TT
سیستێمی بانکی

لە سیستێمی ئاسایشی بانکەکان دەکۆڵدرێتەوە

دەزگای چاوەدێریی دارایی وڵات، دەستی بە توێژینەوەیەکی گەلێ بەربڵاو لەسەر بانکەکانی سوید کردووە. لەم توێژینەوەیەدا ئاستی پارێزراوبوونی سیستێمگەلی بانکەکان بۆ بەرگرتن بە پووڵشۆری و ناردنی پارە بۆ گرووپە تیرۆریستیەکان هەڵدەسەنگێنردرێ.

مەگنووس رانستۆرپ توێژەری کاروباری تیرۆریسم لە زانکۆی بەرگری، بە ڕۆژنامەی سڤێنسکاداگبلادێت دەڵێ کە بانکەکانی سوید تا ئێستا گرنگیی تایبەتیان بەم بابەتە نەداوە.

لە گوێن ڕاپۆرتی دەزگای چاوەدێریی دارایی وڵات، هەموو ساڵێ ١٠٠ میلیارد کرۆن پارە لە سوید سپی دەکرێت، واتا گرووپە تاوانکارەکان و کەسانی ئەهلی، ئەو پارانەی بە شێوەی نایاسایی بەدەستیان هێناوە دەیخەنە ناو حیسابی جۆراوجۆر و سیستێمی بانکەکانەوە.

مەزندەی ئەوە دەکرێ کە توێژینەوەکەی دەزگای چاوەدێریی دارایی وڵات، لە بەهاری ساڵی ٢٠١٥دا بگاتە ئەنجام.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".