wêne: Hogir Hirori
پەناخوازی

"ساڵی داهاتوو سەدهەزار پەناخواز دێنە سوید"

ساڵی داهاتوو زیاتر لە ١٠٠ هەزار پەناخواز داوای پەناخوازی لە سوید دەکەن. ئەمە دوایین پێشبینیی دەزگای کۆچی سویدە کە ئەم بەیانییە پێشکەش بە حوکوومەت کرا.



میکاییل ڕیببن‌ڤیک سەرۆکی بەرزی دەزگای کۆچ دەڵێ ساڵی داهاتوو پێشبێنیی تێکچوونی گەورەی باری هێمنایەتی دەکرێ و بۆیەش جیاوازیی پێشبێنییەکەی ئەمجاری ئێمە لەگەڵ بەرێ زۆرترە: لە نێوان ٨٠ تا ١٠٥ هەزار کەس پەخوازمان دەبێ. بە ڕێژەی مامناوەندی ٩٥ هەزار کەس.

تا کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی ٨٣ هەزار کەس داوای پەناخوازییان لە سوید کردووە. ساڵی ١٩٩٢ش هەر ئەم ڕێژەیە داوای داڵدەیان لە سوید کرد کە بە هۆی شەڕی باڵکانەوە بوو و گەورەترین شەپۆلی پەنابەریی ئەو سەردەم بوو.

لە دوای شەڕی دووەمی جیهانییەوە ڕێژەی خەڵکانی لە کۆچدا وەک ئەوەی ئێستا ئەوەندە زۆر نەبوون. میکاییل ریببنڤیک دەڵێ شەڕی ناوخۆیی سووریا و بارودۆخی نائارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وادەکات کە ڕێژەی پەناخوازان تا چەند ساڵی دیکەش هەروا بەرز بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".