wêne: Tobias Edlund/Sveriges Radio
هەڵاواردن

هەڵاواردنی قەرەجێک لەلایەن هۆتێل شەراتۆنەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕۆمەنی (قەرەج)ەکانی یۆتێبۆری، دیانا نیمەن، کاتێ لە چێشتخانەی هۆتێل شەراتۆن لە ستۆکهۆڵم داوای بەرچایی کردووە، نەیدرایێ و بەمجۆرە کەوتە بەر تاوانی هەڵاواردنەوە. ئەمە ئەگنێتا برووبەری چاوەدێری بەرزی حوکوومەت بۆ پرسی هەڵاواردن پاش توێژینەوەیەک کە کردوویەتی ڕایدەگەیێنێ و سکاڵایەکیش دژی ئەم هۆتێلە تۆماردەکات.



چیرۆکەکە وەهایە کە کاتێ نیمان لە ساڵۆنی چێشتخانەی ئەم هۆتێلە داوای لە ژنێکی کارمەند کرد بەرچایی بداتێ، ڕێی نەدرا و پێیگوترا کە لە لۆبی هۆتێلەکە دانیشێ و قاوەکەی بخواتەوە.
چاوەدێری بەرزی حوکوومەت بۆ پرسی هەڵاواردن دەڵێ ئەمە هەڵاواردنێکە بەهۆی ڕەگەزی نەتەوەیی، لە خاتوو نیمەن کراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هۆتێلەکە دواتر بە نامەیەکی کراوە داوای لێبوردنی خواست و سەرۆکهۆتێلەکەش بەڵێنیی پەروەردەی کارمەندانی داوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".