wêne: TT
کەشوهەوا

پێشبێنیی بەفربارینی زۆر لە باکووری سوید

دەزگای کەشناسیی سوید لە سەر کەشوهەوای پارێزگەکانی یەمیتلەند، ڤێسترنۆرلەند و لێوارەکانی دەریایی ڤێستربۆتتن، وریایی پلە دووی دەرکرد. 

ئەم دەزگایە پێشبێنیی ئەوە دەکا کە لەم ناوچانە پتر لە ٣٠ سانتیمەتر بەفر دەبارێ، بایەکی توند هەڵیدەکا و ئەمە گرفتی گەورەی هاتوچۆ بەتایبەت بۆ ئوتومبتیلەکان بەدیدێنێ.

دەزگای کەشناسیی سوید ئەم وریاییەی ڕۆژی رابردوو دەرکردبوو کە بە مانای مەترسییە بۆ هاووڵاتیان.


وریایی پلەی یەک: هەندێ مەترسی بۆ گشت خەڵک و هەندێ بشێوی لە ژێرخانە دامەزراوەکانی کۆمەڵگا
وریایی پلەی دوو: مەترسی زۆر بۆ گشت خەڵک، زیانی گەورە و بشێویی بەرچاو لە گەلێ لە ژێرخانە گرنگەکانی کۆمەڵگا. لەم جۆرە وریاییەدا داوا لە خەڵک دەکرێ کە لە ڕێی ئینترنێت، ڕادیۆ و تلەڤزیۆنەوە لە زانیارییە بەڕۆژکراوەکان ئاگادار بن.
وریایی پلەی سێ: مەترسی یەکجارزۆر بۆ گشت خەڵک، زیانی گەلێ گەورە و بشێویی گەلێ جیددی لە ژێرخانە گرنگەکانی کۆمەڵگا. لەم جۆرە وریاییەشدا داوا لە خەڵک دەکرێ کە لە ڕێی ئینترنێت، ڕادیۆ و تلەڤزیۆنەوە لە زانیارییە بەڕۆژکراوەکانی دەزگای کەشناسیی سوید ئاگادار بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".