wêne: Maja Suslin/TT
کۆچ

مێرمنداڵێک بەهەڵە هەڕەشەی دەرکرانی لێدەکرێ


بڕیارێکی دەزگای کۆچی سوید لەسەر دەرکردنی مێرمنداڵێک لەلایەن پسپۆڕانەوە دەخرێتە ژێر پرسیارەوە.
مێرمنداڵەکە دەڵێ خەڵکی کۆریای باکوورە کەچی دەزگای کۆچ پێیوایە خەڵکی وڵاتی چینە و بۆیەش دەیەوێ بۆ ئەم وڵاتەی بنێرێتەوە و دوور نییە لەوێوە ڕادەستی دەسەڵاتدارانی کۆریای باکوور بکرێ و سزای توندی بەسەردا داسەپێ.


ئەو پسپۆڕانەی بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆئی سوید قسەی لەگەڵ کردوون، دەڵێن ئەم بڕیارەی دەزگای کۆچ هیچ بنەمایەکی دروستی نییە. بۆ وێنە ئەوەی دەگوترێ تاقیکاریی زمان بۆ دیاریکرانی زێدی ئەم مێرمنداڵە کراوە، ڕاست نییە. هەروەها هەڵەی ڕێنووس لە نووسینی زێدیدا کراوە و ئەوەش وایکردووە کە ئەم شوێنە لە سەر نەخشەی وڵاتی کۆریای باکووردا نەدۆزرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".