wêne: Foto: Bertil Ericson/TT
بیمە

تێچووی بیمەی نەخۆشی زۆرتر دەبێ


تێچووی بیمەی نەخۆشی زیاد دەبێ و لە ساڵی داهاتوودا بەبڕی سێ میلیارد کرۆن زیاتر لەوەی ئەمساڵ دەبێ. ئەمەیان بەگوێرەی ئەو پێشبێنییە نوێیەی دەزگای سندووقی بیمە کردوویەتی.

لاورا هارتمان سەرۆکی بەشی شیکاری و بەراوردی ئەم دەزگایە دەڵێ:

ـ "ڕێژەی خۆنەخۆشنووسکردنەکان زیادی کردووە، بەتایبەت لەبەر نەخۆشی و نیگەرانییە دەروونییەکان. لە کۆمەڵگاشدا بەگشتی ئەم دیاردەیە لە ناو گشت هەرێم و توێژ و پیشەکاندا دەبینرێ کە لە پلەی یەکەمدا ژنان دەگرێتەوە."
ئەم پێشبێنییە هاوکات باس لە زێدەبوونی تێچووی قەرەبووی یارمەتیدەرانی کەمئەندامان و بیمەی دایکوباوکێتیش دەکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".