wêne: P4 Kronoberg
پەنابەری

لە ناوچەیەکی ژاراویدا کەمپ بۆ پەنابەران لێدەدەن

ئەو زەوییەی تەنیشت کارخانەی شووشەسازیی بەریدالا ـ لە کۆمۆنی لاسسێبوو ـ زەوییەکی ژارگرتوویە، بۆ وێنە لەبەر ڕێژەیەکی زۆری زەڕنیخ (ئارسێنیک) کە هەیەتی کەچی دەزگای کۆچ ویستوویەتی لەوێ کەمپی پەنابەران لێبدا.

ئێستا دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمی سمۆلەند لەبەر تەندروستی پەنابەران و بەتایبەت منداڵان، ئەم پرۆژەیەی ڕاگرتووە و وریایی داوەتە ئەم دەزگایەش.

ئەم پلانەی دەزگای کۆچ لە حاڵێکدایە کە کەس بۆی نییە لەبەر ڕێژەی زۆری زەڕنیخ و قورقوشمی ئەم ناوچەیە، تەنانەت پێشیدا بڕوا، کەچی ئەم دەزگایە ئەرکی دروستکردنی کەمپێکی پەنابەری بۆ نیشتەجێکردنی پەنجا کەسی داوەتە شیرکەتێکی ئەهلی و رایگەیاندووە کە هەر لەم مانگەشدا پەناخوازان دەنێرێتە ناوی!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".