wêne: Fredrik Sandberg/TT
تاوان

٣٠٠ کارتی کرێدیت ڕفێنراون، ٢٠ کەس تاوانبارن

بیست کەس لە باژاری مالموێ بە تاوانی بەکارهێنانی کارتی کرێدیتی ساختە و دەستبەسەرداگیراودا مەحکەمەدەکرێن. بە گوێرەی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی کڤێلس‌پۆستن بڵاویکردۆتەوە ژمارەی ئەو کارتانە ٣٠٠ دانەن و بۆ کڕینی کاڵای جۆراوجۆری گرانقیمەت کەڵکیان لێوەرگیراوە.

کارتەکان لە سوید، ئەمریکای باشوور و چەند وڵاتێکی تری ئەورووپا لە سەر ناوی ڕاستی خەڵک دروست کراون بەڵام ناونیشانەکەیان دەستکاری کراوە، بۆیە کاڵاکان بۆ شوێنی دیکە چوون و دواتریش ئەم شتەکڕدراوانە لەسەر ئینترنێت ئانۆنسکراون و فرۆشراون.
ئەم تاوانکارانە زۆرتر لە مالموێ خەریکی ئەم چالاکییانە بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".