Illustration: Nick Näslund/Sveriges Radio

لاوەموسڵمانانەکانی سوید دژایەتیی داعش دەکەن

دوای دژایەتیکردنی داعش لەسەر ئینتەرنیت هەڕەشەی لێکراوە
4:10 min

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئێستا شەڕی دژی گروپی ترۆریستی داعش بەردەوامە. بەڵام لە دوورەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش، لە هەڕێمی کالمار لە سوید موسڵمانانی لاو بەدژی داعش هەوڵ دەدەن. 

چەندین موسڵمانانی سوید لەسەر ئینتەرنێت، لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەوڵ دەدەن تاکوو ڕێگری لە کاری گروپی ترۆریستی داعش بکەن بۆ ئەوەی نەتوانن چیدی هەوادار لەڕێگای ئینتەرنێتەوە لە سوید بۆخۆیان پەیدا بکەن. کەناڵی "پێ فیرا"ی کالماری ڕادیۆی سوید، پەیوەندی بە یەکێک لەم کەسانە گرتووە.

بەهۆی ئەم چالاکییەی سەر ئینتەرنێت، ئەم کوڕە کە "پێ فیرا" کالمار لەگەڵێ دواوە، لەسەر ماڵپەڕەکانی لایەنگرانی داعش زانیاریی لەسەر بڵاو کراوەتەوە و نوسراوەکەانیان هەڕەشەئامێزن.

ئەو دەڵێ من وەکوو بێ دین و کافر لەقەڵەم دەدەن. بەشێکیان ئەمە وەکوو هۆکارێکی سەربڕینی موسڵمانان لەلایەن داعشەوە بەکار دێنن. پێمدەڵێن کافرم و بەدژی خودا و یاساکانی هەوڵ دەدەم.

کاتێک لێی دەپرسرێت کە ئەمە چەندە لەسەر هەستی ئەو کاریگەرە دەڵێ من هەست بەوە ناکەم کە هەڕەش لێ دەکرێت. بەڵکوو هێزم پێدەدات تا زێدەتر بەدژی ئەمانە هەوڵ بدەم. ئەوکات دەزانم کە من بۆ ئەوان مەترسیدارم و لە بڵاوبوونەوەی بیر و ڕا دڕندەکانیان ڕێگرم.

بەهۆی ئەوەی ئەم کەسە پێشتر ناونیشانی بڵاوکراوەتە و تووشی هەڕەشە بووە، لێرەدا نەناسراو دەبێت.

ئەم کوڕە، وەکوو موسڵمانێکی بەباوەڕ، بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە لەسەر کەسانی دیکە کاریگەربێت تاکوو ئەوان پەیامی داعش وەرنەگرن و جەخت دەخاتە سەر ئەوە کە ئیسلام نابێ بۆ بەرژەوەندی تاک ئیستفادەی لێبکرێت.

ئەم کوڕە دەڵێ من لەسەر ئەو باوەڕەم کە لەسەر واجبە و لەسەر هەموو ئەوانەی کە دەتوانن کاریگەر بن، کە لەگەڵ هەوادارنی داعش بدوێن و بیروڕایان بگرۆڕن.

هەروەها باسی شێوەی کارەکانی خۆی دەکات و دەڵێ ئەم پرسە پرسێکی بیروڕایە. باشترین شیوە بۆ ڕادەربڕین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە. پێویست ناکات بەدوایاندا بگەڕیی. بەڵکوو لەڕێگای سیمبۆل و شیوەی قسەکردنیان لەسەر پرۆفایلەکانیان زوو دەناسرێنەوە. وێدەچێت کە بەشیک لەمانە ئەرکیان تەنها ئەمەیە کە هەواداری نوێ بۆ داعش پەیدا بکەن.

باسی ئەوەش دەکات کە زۆر جار دەکەوێتە ناو باسێکی قوڵ. بۆیە بەپێویستی دەزانێت کە لەسەر دین شارەزایی هەبیت. ئەو خۆی وەکوو موسڵمانێکی بەباوەڕ دەزانێت و دینەیکی لەلا گرینگە.

من هەوڵدەدەم تا پێم بکرێت بەباوەڕ بم، لەسەر ڕێگای خوا بم و بەپێی قسەکانی بجوڵێمەوە. دەمەوێ ئیسلام بە باشترین شیوە بڵاوبکەمەوە.

شتێکی ئاشکرایە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی پڕۆپەگاندای جیهادی گرینگ و شاری یۆتۆبۆری نموونەیەکی باشە، کە لەوێڕا چەندین کوڕی لاو بۆ شەڕکردن چوونەتە دەرەوەی سوید.

لە مانگی سپتامبەر پۆلیسی ئاسایشی سوید، "سێپۆ" ڕایگەیاند کە لەیەنیکەم ٨٥ لاوی موسڵمانی سویدی لێرەوە چوونەتە سووریا و ئێراق بۆ ناو ڕیزەکانی ئەلقایدا و داعش. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".