wêne: Anders Hildemar Olsson/Sveriges Radio
ڕووداو

بنەماڵەی کرێکارە کوژراوەکان قەرەبوودەکرێنەوە

بنەماڵەی هەر دوو کرێکاری کوژراو و هی ئەوەی برینداریش بووە، قەرەبووی ئابووری دەکرێنەوە.

پاش ئەو ڕووداوەی دوو ڕۆژ لەوەپێش بە هۆی داڕمانی دیوارێکی بێتۆنی ٤٠ تۆنی لە گەڕەکی یورت‌هاگن لە ناوەڕاستی شاری ستۆکهۆڵم هاتەپێش و تێیدا دوو کەس کوژران و کەسێکیش بەتوندی برینداربوو، شیرکەتی وزەی فۆرتومی خاوەنکار ڕایگەیاند کە بنەماڵەی هەر دوو کرێکاری کوژراو و هی ئەوەی برینداریش بووە، قەرەبوودەکرێنەوە.
هەڕچەند کەسە بریندارەکە خەڵکی پۆڵۆنیایە بەڵام ئەو قەرەبوویەی دەدرێتە بنەماڵەکەی بە پێودانکی سویدی دەبێ کە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتەکەی خۆی بەرزترە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".