wêne: Henrik Montgomery / SCANPIX

ڕێژەیەکی کەم لە تاوانکاران زۆربەی تاوانەکان ئەنجام دەدەن

کۆلکەی هاوبەشی ئەم تاوانکارانە گیرۆدەبوونی ماددەی هۆشبەرە
4:28 min

زۆربەی تاوانەکان لەلایەن دەستەیەکی بچووکی تاوانکاران ئەنجام دەدرێت و دەستەیەکی وەها هەم لە کۆمۆنە بچووکەکان هەم لە کۆمۆنە گەورەکان هەیە. ئەمە لەگوێن ڕاپۆرتێکی نوێی لێژنەی بەگریی تاوان.

ئێڤا رولسۆن نزیکەی ١٥ ساڵ زیندانی کراوە  و چەند حەوتوویەک پێش ئێستا، دوای سزایەکی کورتی زیندانیی ئازاد کرا. ئەمڕۆ وازی لە ماددەی هۆشبەر هێناوە، بەڵام باسی ئەوە دەکات کە پێشتر چۆن پارەی بۆ ماددەی هۆشبەر پەیدا دەکرد. 

رۆلسۆن دەڵێ  ڕۆژانە چەندین دەرفەت بۆ تاوانکاری دەبین. کاتێک کە لەناو شار دەگەڕێم و کەمپیوتەرێك لەناو ئوتومبێلێک دیارە و دەرفیتی دیکە لەم شێوە. جاران دەمتوانی سەر لە بەیانی لەدەرەوەی باخچەی منداڵان چاوەڕوانی ئەوەم کردبا تاکوو ژنێک دەهات و منداڵەکانی لە باخچەکە دادەنا و کیفەکەی لەناو ئوتومبێلەکە جێدەهێشت. لەکاتی وەهادا پنجەرەی ئوتومبێلەکەم دەشکاند و کیفەکەم دەبرد.

دایمە دەرفەتی وەها دەبینم. بەڵام چیدی ئەم کارانە ناکەم، چوونکە ئێستا پارەم بۆ ماددەی هۆشبەر پێویست نییە.

ژیانی ئیڤا رۆلسۆن ڕەنگدانەوەیەکی چاکە لە وێنەی ئەو کەسانەی کە بەشی هەرەزۆری تاوانەکان لە سوید ئەنجام دەدەن.

چوونکە لەگوێن ڕاپۆرتێ نوێی ئەنجومەنی بەرگریی لە تاوان (Brottsförebyggand rådet) دەستەیەکی بچووکی تاوانکاران بەشی هەرە زۆری تاوانەکان ئەنجام دەدەن. ئەم ڕاپۆرتە ئەوەش نیشان دەدات کە هەم لە کۆمۆنە بچووکەکان هەم لە کۆمۆنە گەورەکان بە هەمان شێوەیە. بەڵام کۆلکەی هاوبەشیان ماددەی هۆشبەرە. واتە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

لە گوێن ئەم ڕاپۆرتەی ئەنجومەنی بەرگریی لە تاوان، ١٥ لە سەدی تاوانکاران دەوری ٥٠ لە سەدی تاوانەکانیان ئەنجام داوە. ئەم ئەنجومەنە پێداچوونەوە بەسەر نزیکەی نیو میلیۆن تاوان، کە لەماوەی ٥ ساڵ ئەنجام دراون، چووتەوە. لەمانە، ئەو کەسانەی تێکەوتونەتەوە و جار لەدوای جار تاوانکاریان کردووە، زۆرن.

یوناس ئوێبێری لە ئەنجومەنی بەرگریی لە تاوان لێکۆڵەرە.

ئوێبێری دەڵێ لەم لیستە تۆمارکراوە زۆر هاسانە ئەو کەسانە دەستنیشانبکەی کە ئەم تاوانانە ئەنجام دەدەن. بەشی زۆریان دووچاربووی ماددەی هۆشبەرن کە خەریکی تاوانی دزین و ترافیکن. ئەمانە دەستەیەکی شەکەتن و لە سەرانسەری سویددا دەژین.

سەبارەت بە هاوکاریکردنی ئەم کەسانە، تاکوو بتوانن لەم دۆخە گیرۆدەییەی بە ماددەی هۆشبەر ڕزگاریان بێت، ئوێبێری دەڵێ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی بەرپرسایەتیی چاوەدێری دووچاربووانی هەیە و من پێموایە کە ئەگەر چاوەڕوانی کارتێکردنی باش بین، دەبێ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیی ئەم چاوەدێرییە ئەنجام بدات.

ڕاوێژکاری پزشکیی لەلایەن بنکەی تەندروستی تاوانباران، لاش هۆکان نیلسۆن باسی کارتێکردنی هاوکاریکردنی گیرۆدەبووانی ماددەی هۆشبەر دەکات.

نیلسۆن دەڵێ دەزانین کە ٧٠ تا ٨٠ لە سەدی زیندانییان ماددەی هۆشبەر بەکار دێنن و دەشزانین کە ئەگەر لەم دۆخە گیرۆدەبووە ڕزگاریان بکەین، تاوانکاریەکانیشان کەمدەبێتەوە.

نیلسۆن هەروەها دەڵێ گیرۆدەبووانی ماددەی هۆشبەر تاکوو لاوبن دەتوانن لە تاوانکاریدا بەردەوام بن. بەڵام تا تەمانیان دەچێتە سەر زێدەتر بەپەراوێز دەخرێن و هاسانتر دەستگیر دەکرێن.

بەڵام ئێڤا رۆلسۆن هاوکاری نەکراوە بۆ ڕزگاریبوون لە گیرۆدەبوویی ماددەی هۆشبەر. بەڵکوو بۆخۆی لەسەر بڕیاری خۆیەوە وازی لەم ماددانە هێناوە. بۆخۆی دەڵێ دەبێ کاریگەری تەمەن بێت. من ئیستا ٤٨ ساڵم. تاکوو من لەناو خۆمدا هەستێکی باشم هەبێت بەردەوام پشت لە ماددەی هۆشبەر دەکەم. ئەگەریش نا، ئەم ماددانە هەمیشە هەن. من وا بیر دەکەمەوە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".