wêne: Johan Nilsson / TT
سوپایی

ئەمڕۆ و سبەینێ: تەمرینی لەشكری لە ستۆکهۆڵم


هێزی بەرگریی سوید لەمڕۆوە تەمرینێکی دوو ڕۆژەی ئامادەیی لەشکری لە ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەبات: لە سەعات حەوتی ئەم بەیانییەوە تا شەوی شەممە. لەم تەمرینەدا ٦٠٠ کەس بەشدار دەبن و لە زوربەی بەشەکانی شاردا بەرچاودەکەون، چ بە پیادە یاخود لە ناو ئوتومبێلی لەشکریدا.

ئامانجی ئەم تەمرینانە بەهێزترکردنی پاراستنی شوێنگەلی گرنگ، ژێرخان و ناوەندەکانی چالاکیی وڵاتە.

فەرماندەی هێزی تایبەت و بەرپرسی ئەم تەمرینانە کریستر تیستام دەڵێ بەهۆی خراپبوونی بارودۆخی سیاسەتی ئاسایشی هەرێمی دەوروبەر، حوکوومەتی سوید ١٠٠ میلیۆن کرۆنی لەپێناو ئامادەیی و چالاکیی یەکەسوپاییەکان داوەتە ‌هێزی بەرگری. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئێمە دەتوانین تەمرینی زیاتری سوپایی ئەنجام بدەین.

هێزی بەرگری ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ئەم تەمرینانەوە هیچ ڕێگە و جادەیەکی ناو شار نابەسترێ و قورسایی ناخرێتە سەر باری ترافیکیش.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".