Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
سواڵکەری

حوکوومەت کەسێک بۆ هاوئاهەنگیی کاروباری سواڵکەران دیاریدەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 november 2014 kl 11.12
wêne: Hasse Holmberg / TT

حوکوومەتی سوید بیر لەوە دەکاتەوە کەسێکی تایبەت دیاری بکات تا کاروباری سواڵکەران لە وڵاتدا هاوئاهەنگ بکات. ئەمەیان ئۆسا رەگنێر وەزیری کاوباری منداڵان، بەساڵاچووان و یەکسانی، شەوی ڕابردوو لە تلەڤزیۆنی سویددا باسی کرد.


هۆکاری ئەم بڕیارە ئەوەیە کە چۆنەتیی یارمەتیگەیاندن بە سواڵکەران لە هەر کۆمۆنە و لەوی دی جودایە. هەندێکیان تەنیا فریاگوزاریی خێرایان دەدەنێ بەڵام هەندێک پشتگیریی زۆرتریان پێشکەشدەکەن.
شیاوی گێڕانەوەیە کە چەند کۆمۆنی وڵات داوایان لە حوکوومەت کردووە کە ئاراستەیەکی ڕوون بۆ یارمەتیدانی سواڵکەرانیان بۆ دیاری بکات و ڕێکخراوی کۆمۆن و پارێزگاکانیش داخوازی ئەوە بووە کە ڕێکارێکی نەتەوەیی لەم پێناوەدا ئامادەبکرێ کەچی ئۆسا رەگنێری وەزیر دەڵێ لێکدانەوەی یاسا کاری ئەو نییە و دەبێ کۆمۆنەکان خۆیان بیکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".