wêne: Bertil Ericson/Scanpix
تەکنیکی زانیاری

سێستێمی کۆمپیوتەریی دەزگای هەواڵگریی ڕادیۆیی لاوازە

سێستێمی کۆمپیۆتەریی دەزگای هەواڵگریی ڕادیۆیی بەرگریی سوید (FRA) زۆر لاوازە و بەسانایی دزەی دەکرێتێ. ئەم هەواڵە ڕۆژنامەی داگێنس‌نیهێتر نووسیویەتی و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم دەزگایە پرۆگرامێکی کۆنی بەڕۆژنەکراوەی فلەشی هەیە کە هەککاران بە ئاسانی دەتوانن بۆ زەفەربردن بە کامپیۆتەرەکە و داگیرکردنی، بەکاری بێنن.


ئەم ڕۆژنامەیە زیاددەکا و دەنووسێ: نەک هەر ئەم دەزگایە، بگرە نیوەی دەزگاحوکوومەتییەکانی سوید، هێشتا ڤێرژنە کۆنەکانی پرۆگرامی فلەش و جاڤایان هەیە.
فرێدریک ڤالین گوتەبێژی دەزگای هەواڵگریی ڕادیۆیی بەرگریی سوید دەڵێ ئەمە باش نییە ئەم دەزگایەی خۆی لە بواری پاراستنی کۆمپیوتەریدا کاردەکات کەمایەسیی هەبێ بەڵام با بزانن کە چالاکییەسەرەکییەکانی ئەم ناوەندە لە سەر تۆڕی جودادانراون و هیچ پێوەندییەکی گرێدراویان بە ئینترنێتەوە نییە کە جێی مەترسی دزەکردن بێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".