wêne: Nasser Sina / Radio Sweden
سیاسەت

سۆران ئیسماعیل یەکێ لە ١٠٠ دەسەڵاتداری گەورەی سویدە

گۆڤاری سویدی فوکوس لە دوایین ژمارەی خۆیدا لیستێکی بڵاوکردۆتەوە لەسەر سەد کەسی هەرەبەهێز و دەسەڵاتدار لە سویددا کە بەبێ ئەوەی خەڵک هەڵیانبژێرن و دەسەڵاتیان بدەنێ، لەکردەوەدا لە گەلێ وەزیریش دەستڕۆیشتووترن.


کەسی ژمارە ٧٨ ی ئەم لیستەیە سۆران ئیسماعیل کۆمیدیکاری بەڕەگەز کوردە. ئەم گۆڤارە لەسەری دەنووسێ: "ئەم ئەستێرەی بواری کۆمیدیی سەرشانۆ، ڕێبەری ئەو تەوژمە دژەڕاسیستییەیە کە لەم ساڵانەی دواییدا شكڵ و شێوەی داوە بە سیاسەتی سوید. بە ٢٠٠ هەزار لاگرەوە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتر، وتارنووسی لە ڕۆژنامەی سیدسڤێنسکادا و کاری شانۆیی بەهێز و پڕبینەر، لە زوربەی سیاسەتوانان زیاتر سیاسەت دەکات."

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".