wêne: Burhan Ozbilici/TT
داد

ئیسرائیل لەبەر هێرشکردنەسەر گەمێی یارمەتیی بۆ غەززە سزانادرێ

دادگای نێونەتەوەیی تاوان لە هاگ هیچ دادخوازییەک دژی ئیسرائیل بەرزناکاتەوە، لە بەر ئەو هێرشە سوپاییەی چوار ساڵ لەوەپێش کردییە سەر گەمییەکانی ناودێر بە "شیپ تو گازا" بۆ یارمەتیدان و شکاندنی گەمارۆی سەر خەڵکی غەززە.

لەم هێرشەدا نۆ هاووڵاتیی تورکیا لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلییەوە کوژران. دادگا دەڵێ ئیسرائیل بنەمای شیاو و پاساودراوی هەیە بۆ ئەوەی ئەم هێرشە بە تاوان بزانرێ بەڵام زانیاری لەسەر ئەوەی چ قەوما، کەمە و بۆ بەرزکردنەوەی دادخوازی بەشناکات. 
ئەمە لە حاڵێکدایە کە توێژینەوە سویدییەکە نیشاندەدات کە تاوانی دیکەش کراون وەک تێهەڵدان و پێشێلکردنی نایاسایی ئازادیی ئەوانی‌تر. سەردادستێن هێنریک ئاتۆرپس دەڵێ ئەم توێژینەوە سویدییە تەنیا بۆ ناو وڵاتی سوید دەستدەدات و چ کارتێکەرییەکی لەسەر بڕیار دادگای نێونەتەوەیی تاوان نابێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".