وێنە: سوورەیا زەرزا
1 av 3
وەفا و نەقیمەی کچی. وێنە: سوورەیا زەرزا
وێنە: سوورەیا زەرزا
2 av 3
وەفا. وێنە: سوورەیا زەرزا
وێنە: سوورەیا زەرزا
3 av 3
گڵکۆی وەفا. وێنە: سوورەیا زەرزا
مادە هۆشبەرەکان

چاوەدێریی پزیشکیی تووشبوانی مادەهۆشبەرەکان کەمایەسیی زۆرە

"وەفا داوای یارمەتیی دەکرد، نەیاندایێ"
14 min

هەرگیز پێشترهێندە هاوڵاتی لە سویددا، لە چاو ئێستا، بەهۆی گیرۆدەیی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لەدەست نەداوە.  جێگەی ئاماژەیە کە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئەو کەسانەی بەهۆی ماددەکە هۆشبەرەکانەوە گیانیان لەدەستدا بەداخەوە گەیشتە ڕێكۆردێکی نوێ: ٥٨٩ کەس.

یەکێ لەو کەسانەی بەو هۆی ماددە هۆشبەرکانەوە گیانی لەدەستدا "وەفا" بوو کە بەڕەگەز کورد بوو. کوڕە کوردی تەمەن ٢٦ ساڵە، وەفا، خووگرتەی ماددەی هۆشبەر بووبوو، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کێشەکانی لەگەڵ ئەو ماددانەدا گەورەتر دەبوون.  سەرەتا دەستی بە کێشانی حەشیشە کرد، پاشان بەکارهێنانی حەب و ئامفێتامین، لە کۆتاشدا هێرۆیین.  وەفا و دایکی، "سورەیا زەرزا" چەندین جار بۆ دۆزینەوەی چارەسەر پەیوەندییان بەلایەنە بەرپرسەکانەوە کرد تا هاوکاریی وەفا بکەن لەو نەخۆشیە دووربکەوێتەوە.

بۆ نموونە چەندین جار پەیوەندییان بە دەزگای خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و بنکە‌ی چاودێری تەندروستی خووگرتووانەوە کرد و یارمەتییان خواست.

سەرەڕای ڕاپۆرتی پزیشک لەسەر ئەوی وەفا پێویستیی بە چارەسەری جیددی هەیە، بەڵام دەزگای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، وەفای ڕەوانەی یەکێک لە بنکەکانی هاوکاریکردنی ئازاد (Stödhem) کرد.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو بنکانەی وەفا و کەسانی خووگرتوو بەماددە هۆشبەرەکان تێیدا جێگیردەکرێن زوربەی جاران ئەهلین. ئەم بنکانە مافی ئەویان نییە کەسە تووشبووەکە بە شێوەیەک ناچار بکەن لە ماددە هۆشبەرکان دوورکەوێتەوە، تەنیا فێری نەرێتی کارکردنیان دەکەن و بێت و کەسە نەخۆشەکە لەسەر ویستی خۆی بیەوێت، ئەوا هاوکاریی دەکەن.

بەپێی یاسای چاوەدێریی پزیشکیی کەسانی خووگرتوو (Lag om vård av missbrukare)هەروەها یاسایی خستنە ژێرچاودێری گەنجانی خووگرتوو بۆ وەرگرتنی چارەسەر (Lagen om vård av unga) کە دەزگای خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی (Socialtjänsten)بڕیاری لەسەر دەدات ئەو کەسانە ناچاربکات چارەسەر وەربگرن. بەڵام "سورەییا زەرزا" ڕوونیدەکاتەوە کە ئەو یاسایە لەکاتی پێویستدا کوڕەکەی نەگرتەوە.

هەر چەندە وەفا بۆ ماوەیەک لە ماددە هۆشبەرکان دوورکەوتبووە، بەڵام جارێکی‌تر لەو ماددانەوە تێوەگلایەوە و خووی پێوەگرتەوە. ئیدی ئەمجارەیان دەربازبوونی زۆر زەحمەتتر بوو.

 ڕاپۆرت: شاهۆ ئەوڵا موانی
shaho.aulla@sr.se

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".