Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industrilokal. Giftig rök sprider sig österut mot Giraffens köpcentrum. Alla som befinner sig i området bör bege sig därifrån. Boende i området uppmanas att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Kalmar.
(Publicerat igår kl 17.16)
.دەزگای کەشناسیی سوید هۆشیاری پلە سێی بەهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند

ئەمڕۆ ئۆپۆزسیۆن پێشنیازە بوودجە پێشکەش دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 10 november 2014 kl 10.01
لەپرسی هاوگونجی و کۆچدا هاوبیرن
(9:02 min)
Foto: Bertil Ericson/TT

پارتەکانی نێو هاوپەیمانی ڕستەکان کە لە پەرلەمانی ئێستای سویدا ئۆپۆزسیۆنن بڕیارە ئەمڕۆ پێشنیازە بوودجەی خۆیان پێشکەش بکەن. بەڵام چەندین پرسیار لە ئێستادا لەسەر هەڵوێستی ئەو پارتانە دروست بووە.

هاوپەیمانی ڕاستەکان بەڵێنیانداوە پێشنیازە بوودجەی حکومەتی ئێستای سوید لەکاتی دەنگداندا لێک نەترازێنن. واتە لەو پێشنیازە بوودجەی حکومەتدا دژە تاکە پێشنیاز نەوەستەنەوە. هاوپەیمانی ڕاستەکان  بابەتێکی تایبەتیان لەسەر پێشنیازە بوودجەی خۆیان لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا بڵاوکردەووە. ئەو بەڵێنەی ئێستای هاوپەیمانی ڕاستەکان بەپێچەوانەی پەیمانەکانی چەند پارتێکی ناو ئەو هاوپەیمانییەیە کە لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەڵێنیان دابوو پێشنیازە بوودجەی حکومەت پەک بخەن.

یەکێک لەو پارتانە پارتی لیبراڵی گەل بوو کە لەئێستادا لەو بەڵینەی خۆیان پەشیمان دەبنەوە. پارتی لیبراڵی گەل ڕایگەیاندووە کە دەبێت لە ئێستادا هەموو پارتەکان بەرپرسیارێتی نیشان بدەن. ئەمەش لەبەر ئەوەی پارتی دیموکراتەکانی سوید ڕۆڵی یەکلاکەرەووە نەبیین و حکومەتی ئێستا کە زۆرینە پێک ناهێنێت پەک نەخەن.

لە کۆبوونەوە رۆژنامەوانیەکاندا هاوپەیمانی ڕاستەکان وتەبێژی سیاسەتی ئابووری هەرچوار پارتەکەی نێو ئەو هاوپەیمانیەتی ئاماددەبوون.

سەرتا ئاننا شینبێری باترا  وتەبێژی ئابووری پارتی مۆدێرات تیشکی خستە سەر بەباشی ڕاگرتنی ئابووری سوید لە کاتی قەیرانە گەورەکانی جیهاندا، ئەمەش لەسەر دەستی ئەوان بەراورد بە وڵاتانی دیکە و جەختی لەسەر ئەوە کردەووە کە لە پێشنیازە بوودجەکەیاندا وەک پێشتر زیاتر بایەخ بەو بابەتانەی کە پەیوەندیان بە کاروباری نێو ماڵەوە هەیەوە دەدن. بۆ نمونە لە بەرز نەکارنەوەی باجدا، واتە ئەوان باج بەرزناکەینەوە کە بەشێوەیەک کاریگەری لەسەر ئابووری خێزانە وڵات هەبێت.

-     ئاننا شینبێری باترا دەڵێت. جیاوازیەک لە نێوان ئێمە حکومەتدا ئەوەی کە ئیمە باج بەرز ناکەینەوە هاتەوەک زیان بە ئابووری سوید بگەیەنێت. لەبەر ئەوەی گەشەکردنی ئابووری سوید بێهێز دەکات.

جێگەی ئاماژەیە کە ئاننا کینگبێری باترا تیشکی خستە سەر هەڵوێستی پارتەکانی وەک پارتی ژینگە و سۆسیال دیموکرات کە ئێستا حکومڕانی سویدن و پارتی چەپ و پارتی دیموکراتەکانی سوید کە لەکاتی دیاریکردنی ئامانجی سوود لە پێشنیاز بوودجەی ئەوان کاتێک لە سەر حکوم بوون،  شکستیان پێهێن. بەڵام ڕوونیکردەووە کە ئەوان لەبەرامبەردا دژایەتی بوودجەی حکومەت ناکەن بۆ ئەوەی شکستی پێبهێنن. ئەمە لە ڕێگەی پێشکەش نەکردنی  دژە پێشنیاز. بەڵام، پێشنیازە بوودجەی خۆیان هەر پێشکەش دەکەن.  حکومەت لە پێشنیازە بوودجەی خۆیدا ٣٤ ملیارد کرۆنی بۆ بواری هاوگونجان و پەناخوازان تەرخانکردووە. بەڵام هەتاوەکو ئێستا لەم بوارەدا ئۆپۆزسیۆن هیچ ڕێژەیەکی دیاری نەکردوو و باس لەوە دەکەن کە ئەوانیش بە هەمان شێوەی حکومەت بڕوایان بە زیاتر هاوکاریکردنی پەناخوازان دەبێت. واتەو هاوبیرن

-     ئاننا شینبێری باترا دەڵێت. کاتێک کە رێژەی پەنابەران زیاد دەکات، بێگومان بۆ ماوەیەکی کورت کاریگەری لەسەر خەجی کەرتە حکومیەکان زیاد دەکات.ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئێمە لە ڕوانگەوە بەرپسیارێتی خۆمان نیشان دەدەین.  

لەلایەن پارتی لیبراڵی گەلەوە ئێریک ئوولێن هاگ تیشک خرایەسەر ئەوەی کە حکومەت لەپرلەماندا پاڵپشتێکی بێهێزیان هەیەو توانای جێبەجێکردنی هەموو ئەو خاڵانەی نیە کە پێشکەشیان کردووە. هەروەها ڕەخنەیان لە داخستی فرۆکەخانەی برۆما گرد کە حکومەت پێشنیازیانکردووە دایبخەن. سەرڕای ئەو ڕەخنانە لە حکومەت گیرا.

ئولێنهاک تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەوان پێشنیازیان کردووە لە بواری خوێنداندا و لە پۆلی چواری سەرتایوە قوتابیان نمرەیان لەسەر دابنرێت.  پاشان ئێریک شێلستروێم وتە بێژی پارتی ناوەڕاست تیشکی خستە سەر هێنانە ئارای  هەزار ٣٥٠٠٠ کاری نوێ هەتاوەکو ساڵی ٢٠٢٠.

هەروەها بایەخی زیاتر بە هەریەک لە کۆمپانیا بچووک و گەورەکان دەدەن. پاشان ئاماژەی خستە سەر دامەزراندنی 10000 ئەستوونی پڕکردنەوە، تایبەت بە ئۆتۆمبێلانەی ژینگە پارێزن و بەکارەبا کاردەکەن، بەسوویدی پێی دەوترێت ( laddstolpar).

  هەتاوەکو ئێستا ڕوون نیە کە پێشنیازە بودجەی حکوم شکست دەهێنێت یان نا، بەڵام ئاننا کینگبێری باترا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەوان بەڵێنینان بەلایەنگرانیان داوە کە دەنگ بە پێشنیازە بوودجەی خۆیان بدەن. لە ئێستاشدا ئەو بەرپرسیاریەتیەیان لە ئەستۆدایە. 

جێگەی ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ پارتی دیموکراتەکانی سویدیش پێشنیازە بوودجەی خۆیان پێشکەش کردوو. لەو پێشنیازە بوودجەدا هاتوو کە ئەو پارتە دەیانەوێت ڕێژەی پەناخوازان ساڵی داهاتوو بەکۆی لە % ٤٥ کەم بکەنەوە و ساڵی داهاتووش ئەو ڕیژەیە بگەیننە لە %٩٠.  جێگەی ئاماژەیە کە لەپرسی تایبەت بە کۆچبەران و هاوگونجیدا هیچ جیاوازیەکیان لە نێوان پێشنیازە بوودجەی حکومورت نییە.  بەڵام لە ڕووی ئابووریەوە و دابینکردنی ئابووری بۆ هەموو بوارەکان بۆ نمونە، قوتابخانە، کار، هێزی بەرگری، ژینگەپارێزی، باش بژێو و کۆمپانیاکاندا، واتە لەپاش دابینکردنی ئابووری بۆ هوموو ڕیفۆرمەکان جیاوازی نێوان حکومەت و  هاوپەیمانی ڕاستەکان لە ڕوانگەی پێشنیازە بودجەکەیانەوە ١٥ ملیارد کرۆنە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".