Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ئاستی بێکاری لە نێو بیانیڕەگەزاندا زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 11 november 2014 kl 10.36
"پێویستە دۆخی بازاڕ بەرز ببێتەوە"
(6:35 min)
Arbetslös
Foto: TT

ئاستی بێکاری هێدی هێدی لە نێو چینەکانی کۆمەڵگەدا کەم دەکات، بەتایبەت لە نێو گەنجاندا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردەووە، بەڵام لە نێو کەسانیێک کە لە دەرەوەی وڵات لە دایکبوون( بیانیڕەگەز) بەپێچەوانەوە زیادیکردووە.

لەدواین ئاماری دەزگای کار دیتنەوە (Arbetsförmedlingen)  سەبارت بە ئاستی بێکار دەرکەوتووە کە ڕیژەی بێکاران لە سویدا کەمیکردوو. بەپێی ئەو ئامارە لە کۆتای مانگ ١٠ ئەمساڵدا ٣٧٣٠٠٠ کەس لەلایەن دەزگای کاردیتنەوەو ناوان وەک بێکار تۆمار کرابوو. کە ئەو ڕێژەیەش بەراوەد بە ساڵی ڕابردوو ئەوا ڕوونە کە ئاستی بێکاری بە کۆی ٢٩٠٠٠ کەس کەمیکردووە.

-       ماتس ڤادمان دەڵێت. بازاڕی کار باشتر بووە. بەڵام  ئاستی بێکاری لە نێو ئەوکەسانەی کە لە دەرووەی وڵات لە دایک بوون زیادیکردووە. ئەوەش لەم ئامارەدا دەریخستەوە دەیبینین.

ئەوەی جێگەی باسە کە بەتایبەت ئاستی بێکاری گەنجاندا ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردووە کەمی کردووە. کەساڵی ڕابردوو ٨٠ هەزار گەنجی تەمەن ١٨  بۆ ٢٤ ساڵ ناویان لەلای دەزگای کار دیتینەوە تۆمار کرابوو، بەڵام ئەو ڕێژەیە بەنزیکە ١٣ هەزان گەنج کەمی کردووە. واتە بەشێوەیەک چوونەتە سەر کار. لەبەرامبەردا و لەنێو کەسانیێک کە لە دەرەوەی وڵات لە دایکبوون ئەو ئاستە پێچەوانە بووەتەوە. واتە ئاستی بێکاری لە نێو بیانیڕەگەزاندا زیادی کردووە

ماتس ڤادمان بەڕێوەبەری توێژینەوە لە دەزگای کاردیتنەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێژەیەکی زۆر لە پەنابەرە  تازە بۆ سوید هاتووەکان کە لەڕێگەی بەرنامەی دامەزراندنەوە   (etableringsuppdraget) ڕوو لە دەزگای کار دیتنەوە دەکەن.

-       مادس ڤادمان دەڵێت. بەشێکی زۆر لەو کەسانە زۆر دوورن لە بازاڕی کارەووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە نێویاندا تیایانداهەیە کە بروانامەی بەرزی خوێندنی لە ئاستی ئەکادیمیاو هەیە. مەرجی سەرەکی دەتوانیت بڵێت کە فێربوونی زمانی سویدیە و پاشان وەرگێران و  وەرگەرتنەوەوی ئەو بڕوانامانەی کە پێشتر هەیان بووە. لەهەمان کاتدا ئەوش لەبیرنەکەین کە زەحمەت ترە ئەمان بەراورد بەسانێک کە لەسویدا لەدایک بوون بخرێنە سەر کار.

لە مانگی دەی ئەمساڵدا خاوەن کۆمپانیا گەورە هەتاوەکو بچووکەکان بەراورد بەساڵی ڕابردوو زیاتر پێویستیان بە کارمەند هەبووە. ساڵی ڕابردوو ئەو خاوەنکارانە نزیکەی ٥٠ هەزار جێگەیان لەلای دەزگای کار تۆمارکردووە کە پێویستیان بە کارمەند هەبووە بۆی، لەبەرامبەردا ئەمساڵ، واتە هامان کات، پێویستی خاوەنکار و کۆمپانیاکان زیادیکردووە و ٧١ هەزار جێگەیان تۆمار کردووە کە کارمەندیان پێویستە. ئەم ڕێژەیە جێگەی گەشبینیە، بەڵام ئەگەر بۆ ئەوەی ئاستی بێکاری بەشێوەیەکی گشتی کەم بکات پێوستیە دۆخی بازرگانی یان  بازاڕ هەڵکشان بەخۆیەوە ببینێت.

-       ماتس ڤادمان دەڵێت. پێویستە دۆخی  بازاڕ بەرز ببێتەوە، بەتایبەت لە بواری پیشەسازی، چاودێری و پەرستیاریدا بۆئەوەی کارمەندی زیاتر دابمەزرێت. بێگومان پێویستە هەموو بوارەکان گەشەکردن بە خۆیانەوە ببینن.

بەڵام ئەوەی کە جێگەی هەڵسەنگاندن و نیگەرانی  دەزگای کاردیتنەوە چۆنێتی هاوکاریکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕێژەی ئەو پەناخوازانەی کە چاوەروان دەکرێت ساڵی داهاتوو ڕوو لەسوید بکەن. بەپێی پێشبینیەکانی دەزگای کۆچی سوید (Migrationsverket) چاوەروان دەکرێت ساڵی داهاتووە واتە هەموو ساڵی  ٢٠١٥ ، ٨٠ بۆ ١٠٥ هەزار پەناخواز بەهۆی خراپی ڕەوشی جیهانەوە ڕوو لەسوید بکەن.  دەزگای کار دیتنەوە واتە(Arbetsförmedlingen ) بەرپرسیارێتی دەمەزراندنی ئەو پەناخوازە نوێیانەی، لەژینانی کاردا لە ئەستۆگرتووە. ئەمەش لەساڵی ٢٠١٠ وە ئەم دەزگایە ئەوە بەرپسیاریەتیەی لە ئستۆدایە،  بەڵام بە ووتەی خۆیان واتە دەزگای کاردیتنەوە لەو کاتەوە لەڕووی ئابووری و کارمەندی زیاترە پێداویستی گەوریان هەیە بۆ نمونە ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەپێی ڕێنمایەکان هەر  کارمەندێکیان بۆ هەیە ئەرکی ٣٠ کەسی بێکار ڕاپەڕێنێت، بەڵام ئەمڕۆ هەر کارمەندێکیان ٨٠ هەتاوەکو ٩٠ ئەرکیان لەسەر شانە.

(fas 3 ) دەناسرێت هەڵبووەشێنێتەوە. لەم بەرنامەدا نزیکەی ٣٤ هەزار کەس خراوەنەتە سەر شێوازێکی کار. لەبەر ئەوە ماتس ڤادمان ڕوونی دەکاتەوە لە ئێستادا دەزگای کار دیتنەوە سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە. 

-       ماتس ڤادمان دەڵێت. لە ئێستادا ئێمە کار بۆ ئەو پرسە دەکەین، بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەوەی کە لەکاتی هەڵوەشاندەووەی قۆناگەکانی کارو پیشەدا چی بکەن و چی بەسەر دێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".