Skylt på Migrationsverket i Malmö. Foto: Drago Prvulovic/TT
Foto: Drago Prvulovic/TT

شیکارانی زمان لە کەیسی پەناخوازاندا بڕیاری نادروست دەدەن

" ئەبێت ئەو کەسانە ئەزموونیان هەبێت "
7:28 min

شیکارانی زمان لەهەندێک کەیسی تایبەتی پەناخوازاندا کە چارەنوسی پەناخوازانی لەسەر بووە بڕیاری سەیریانداوە.

ئەو شیکارانە لەلایەن کۆمپانییەکی ناحکومییەوە لە ژێر ناوەی سپراک ئاب (Sprakab) دامەزراون. دەزگای کۆچی سوید (Migrationsverket) لەکاتی هەڵسەنگان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو وڵاتانەی پەناخوازان لێیەوەدێن ئەرکی شیکاری زمانی ئەو پەناخوازانە بەو کۆمپانیا ناحکومیە دەسپیردرێت. لەکاتێکدا کە ئەو شیکارانە نهێنین و هیچ کەس هەتاوەکو ئێستا ئاگاداری ئاستی زمانەوانی و ىروانامەی ئەو شیکارانە نازانرێت یان ئاشکرا نەکربووە. ئەم بابەتە بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنیگی تەلەفزیۆنی سوید ئاشکرای کردووە. سەبارەت بەنەزانینی ئاستی لێهاتووی یان بڕوانامەی ئەو کەسانەی کاری شیکاریان لەو کۆمانیایانەدا لە ئەستۆ گرتووەو وە دەزگای کۆچ  چارەنووسی پەناخوازان ڕادەستی ئەوان دەکات کە ئەو کارەش لەلایەن بریکاری یاساییەوە بیرون توێرنستروێم ڕەخنەی توندی لێدەگیرێت. 

-    بیرون توێرنستروێم دەڵێت. ڕاپۆرتێکێکی شیکاری لەسەر زمانی پەناخوازێک  نوسرابێت و ئەو  کەسە  بۆ وڵاتەکەی بگەڕێنرێتەوە، پێدەچێت لەوڵاتەکەی خۆی بکوژرێت یان دەستدرێژی سێکسی بکرێتە سەر، لەهەمان کاتدا من وەک داناسێک دەبێت بتوانم کۆنرۆڵی ئەو ڕاپۆرتە بەتایبەت لەسەر ئاستی ئەزمونی ئەو شیکارە بکەم.هێچ نەبێت لە  ڕوانگەی بەرژەوەندی ئەو کەسەی من پارێزەریم. 

بەرنامەکە لەسەر چەاندین شیکار پشکنینی ئەنجامداوە. بۆ نمونە بەرنامەکە پشکنینی لەسەر یەکێک لەو شیکارانەی کە زۆرترتین ڕاپۆرتی شیکاری لەسەر زمانی سۆماڵی نوسیوە کۆڵیوەتەوە.  کە نزیکەی ٥٠٠٠ ڕاپۆرت شیکاری بۆ دەزگای کۆچی ئەنجامداوە. لە لیکۆڵینەوەکەی بەرنای ئوپدراگ گرانسکنیگدا ئاشکرابووە کە ئەو شیکارە بڕوانامەی ساختەی پێشکەش بە کۆمپانیاکە کردووە، هەروها سەرچاوەی ناڕاستی بەکارهێناوە. سەبارەت بە پاشخانی خۆشی درۆی کردووە کە خاوەن هاوڵاتی نامەی سوییە. هەروەها چەندین چار لەسەر ماددە هۆشبەر و هەڕەشکردن سزادراوە و ناویشی لەلای فەرانگەی دەستبەسەردا گرتنی ماڵ و سامان (kronofogden) تۆمار کراوە. واتە بەشێوەیەک قەرارە.

کۆمپانیای سپراک ئاب (Sprakab) کە کۆمپانیایەکی سویدی نێونەتەوەیەوە و کاری شیکاری زمان یان خزمەتگوزاری شیکاری زمان بەدەزگاکانی کۆچ لە هەموو جیهاندا دەفرۆشێت. واتە کاری هەڵسەنگاندنی زمانی و زاراوەی ئەو پەناخوازانە ئەنجام دەدەن. بەڕێوەچوونی ئەو شیکاریەش بەم شێوەیەییە کە شیکارێکی زمان  لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنەوە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەو پەناخوازە پرسیار دەکات، هەندێک جار پرسیاری دیکەش دەکەن وەک ئەوەی کە ئەم ناوچەیە لەکام هەرێمی وڵاتەکەدایە. لەپاش ئەنجامدانی ئەو پەیوەندیە تەلەفونیەوە، شیکارەکە ڕاپۆرتێک لەسەر زمانی ئەو پەناخوازە  دەنوسێت و ڕەوانەی دەزگای کۆچی دەکات. دەزگای کۆچیش بۆ پەسەندکردنی پێدانی مافی پەنابەری و مانەوە پشت بە ڕاپۆرتی شیکارەکە دەبەستێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".