Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: Pontus Lundahl / TT
Foto: Pontus Lundahl / TT

هێزی بەرگری پێویستی بە سەربازی نوێیە

ڕۆژی هێزی بەرگری دابمەزرێنن
5:24 min

لەبەر ئەوەی سەربازی نوێ بۆ ریزەکانی هێزەکانی بەرگری سوید ڕابکێشرێت پێێویستە زانیاری لەسەر سوپاو هێزی بەرگری لە ئاستی خوێندنی ئاماددەیدا بڵاوبکرێتەوە.

ستێفان ڕیدینگبێری یەکێکە لە لێکۆڵەروە حکومیەکان. ڵێکۆڵەروەکان پێشنیازەکانیان ئەمڕۆ پێشکەش بەوەزیری بەرگری کرد. 

-     ستێفان ڕیدینگبێری دەڵێت. قوتابیان لە ئاستەکانی خوێندنی سەرتایی و ئاماددەیدا دەبێت بتوان وانەیان لەسەر سیاسەتی ئاسایش و هێزی مەدەنی و بەرگری کە لەچی پێکدێت پێ بوترێتەوە. بابەتێک یان وانەیکی لەو شێوە دەتواندرێت بخرێتە ژێرناوی زانیاری گشتی هێزی بەرگری و ئەمە بەشێکبێت لە وانە کۆمەڵایەتیەکان. وتنەوی ئەو وانە ئەوە ناگەیەنێت کە کاتی زیاتر بۆ خوێندن  دابین بکرێت، بەڵکو ژێرخانێکی خوێندنە بەشێوەیەکی دیکە.

هێزی بەرگری پێویستی بە سەربازی نوێیەو لەبەر ئەوەی سەربازی نوێ بۆ ریزەکانی هێزەکانی بەرگری سوید ڕابکێشرێت پێێویستە زانیاری لەسەر سوپاو هێزی بەرگری لە ئاستی خوێندنی ئاماددەیدا بڵاو بکرێتەوە. لێکۆڵەرەوان پێیانوایە سەرەڕای ئەوەی کە زانیاری لەسەر هێزی بەرگری لەئاستی خوێندنی ئاماددەیدا ببێت بەوانەیەک و بووترێتەوە، پێویستیشە کە هێزی بەرگری ئەرکی دابینکردنی ئابوری خولێکی مەدەنی بۆ ئەو سەربازانەی کە ئەرگی سەربازیان ئەنجامداوە لە ئەستۆ بگرێت.لەپاش ئەوەی کە ئەرکی سەربازی  پێشتر بەمەرج بوو وە هەڵوەشایەوە و ساڵی ٢٠١٢ ئەو ئەرکە لەمەرجەوە بوو بەئارەزومەندانەو سەربازان مووچەیان وەردەگرت ئەوا دەرئەنجامی باشی لە ڕوانگەی ڕێژەی سەربازەوە نەبووەو هێزی بەرگری بە ئامانجی خۆی نەگەشت. بۆ نمونە هێزی بەرگی نەیتوانیەوە کە ڕێژی سەربازی پیویستی هەبێت. هەروەها لەپاش ئەو گۆڕانگاریانەی ساڵی ٢٠١٢ بەزەحمەت سەرباز دادەمەزرا.

لەهەمان کاتدا ڕێژەی ئەو سەربازانەی کە لەخوولە سەربازیەکاندا بوون وازیان هێناوە، ئەمەش بۆشایەکی گەورەی لە ڕووی ڕێژەی سەربازەوە بەجێهێشتووە. ستێفان ڕیدینگبێری یەکێکە لە لێکۆڵەروە حکومیەکان. ڕیدینگبێری  ڕوونی دەکاتەوە کە کێشکە تەنها ئەمڕۆ نیە.

-   ستێفان ڕیدیگنبێری دەڵێت. ئەوەی کە من لێێ تێگەشتووم بەشێوەیەکی باش هەتاوەکو ئێستا توانیومانە ڕێژەی سەربازی پێویستمان هەبێت. بەڵام ئەوە لە بیر نەکەین کە هەتاوەکوئێستا پشتمان بەکارەکانی ئەرکی سەربازی بەرمەرج بەستووە. واتە ئەوانەی کە بەمەرج بوون وەک سەرباز ماونەتەوە و بەردەوام بوون. ئەم بابەتە لە داهاتوودا وا نەمێنێتەوە.  لەبەر ئەوە لە داهاتوودا بۆشایەکی گەررە لەم بوارەدا بەجێ دەمێنیت و زەحمەت دەبێت سەرنجی هاوڵاتیان و بەتایبەت گەنجان بۆ ئەم نێو هێزەکانی بەرگری ڕابکێشرێت. 

لە داهاتوودا هێزی بەرگری سوید لە گرووپێک کارمەند یان سەرباز کە بۆ هەمیشەی دامەزراون پێکدێت. بەشێکی گەورەتری دیکە لەو سەربازانە پێکدێت کە لە %٥٠ دامەزراون. هەروها سەرباز و کارمەندی دیکە بۆ هێزە میللیە ناوەچەیەکان دادەمەزرێنرێت. جێگەی ئاماژەیە کە هێزی بەرگی سوید زیاترین کێشەی ئەوەی کە سەربازی نوێی بۆ نێو هێزە میللیە ناوچەیەکان کە لە %٥٠ دادەمەزرێن دەست ناکەوێت.

بەپێی ئامارێکی خودی هێزی بەرگری کە لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا بڵاوکراوەتەوە، ‌هێزی بەرگری هەتاوەکو ساڵی  ٢٠٢٣ توانای پڕکردنەوەی ئەو سەربازانەی کە هێزە میللیە ناوچەیەکان بەجێدەهێڵن نیە.  لەبەر ئەوە هێزی بەرگری سوید بۆ ڕاکێشان و دامەزاندنی سەرباز یان کارمەندی نوێ دەبێت خۆی لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆدا بگونجێنێت. واتە بکەوێتە ململانێی بوارەکانی دیکەی کارەووە. ئەوەش لەڕێگەی زیاتر بڵاوکردنەوەی زانیار  لەسەر هێزەکانی بەرگری. هەروەها هێزی بەرگی وەک جێگەیەکی باش و پێشکەوتی کار نیشان بدات. 

بێجگە لە وانە وتنەوە لەسەر هێزیە بەرگری لە قوتابخانەکاندا، لێکۆڵەرەوەکان دەیانەوێت ڕۆژی هێزی بەرگردی دابمەزرێنن و میوانداری هەموو گەنجانی تەمان ١٨ ساڵی وڵات بکەن. هەوەها پێسنیازیشیان کردووە کە هێزی بەرگری دابینکردنی خانوو وە ئەپارتمێنت بۆ کارمەندانی لە ئەستۆ بگرێت.

سێفان ڕیدینگبێری ئەو پێشنیازانە بە گرنگ و پێویست پێناسە دەکات.

-   سێفان ڕیدینگبێری دەڵێت. لەم هەنگاوانەوە زیاتر سەرنجی هاوڵاتیان و بەتایبەت گەنجان ڕادەکیشترێت کە داخوازینامەی دامەزراندنن بۆ هێزی بەرگری بنێرن. پێش هەموو شتێک کە ژنان زیاتر بێنە ڕیزەکانی هێزی بەرگریەوە بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەوڕیژەی کە پێویستە دابمەزرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".